فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندێکی زاخۆیان بۆردومانکرد
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک گوندی پەرەخێ لە دەرکارێی زاخۆ بۆردوومان کرد. لە ئەنجامدا دەیان سەر مەڕ و ماڵاتی هاووڵاتییان تەلەف بوون.
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک گوندی پەرەخێ لە دەرکارێی زاخۆ بۆردوومان کرد. لە ئەنجامدا دەیان سەر مەڕ و ماڵاتی هاووڵاتییان تەلەف بوون.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی ئەو ناوچەیەوە بە دەستمان گەیشتوون، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە کاتژمێرەکانی ئێوارەی دوێنێ دا گوندی پەرەخێی سەر بە نوچەى دەرکار لە زاخۆ-یان بۆردوومان کردووە.
بەپێی زانیارییەکان، لە ئەنجامی ئەو بۆردوومانەدا زیان بە ماڵ و موڵک و ئاژەڵەکانی هاووڵاتییانی ئەو گوندەکە گەیشتووە و بەهۆی بۆمبارانەکەوە دەیان سەر مەڕ و مەڵات تەلەف بوون.
ژ.ت