هەپەگە: ١٣ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران
لە چالاکی گەریلاکانی ئازادیی کوردستاندا ١٣ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران، ٥ ی دیکەش برینداربوون. سەنگەرێک، ٢ سیستمی کامێرای حەراری و چەکێکی ئەی تی -٤ لەناوبران.
لە چالاکی گەریلاکانی ئازادیی کوردستاندا ١٣ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران، ٥ ی دیکەش برینداربوون. سەنگەرێک، ٢ سیستمی کامێرای حەراری و چەکێکی ئەی تی -٤ لەناوبران.
راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:
"لە رۆژی یەکەمی دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی داگیرکاری بەدواوە هێزەکانمان لە هەر گۆڕەپانێک کە داگیرکەران هەنگاویان تێداناوە، گۆریویانە بۆ گۆڕەپانی بەرخودان. بە رێگە و رێبازی شەڕی تیمە گەڕۆکەکان کە پشت بە شەڕی تونێلەکان دەبەستێت، هێزەکانمان گورزی قورس لە داگیرکەران دەوەشێنن و پێرفۆرمانسی شەڕ بەرزدەکەنەوە. سوپای تورکی تاوانباری شەڕ کە سەرباری هەموو تواناکانی ناتۆش نەیتوانیوە بەرامبەر بە گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بگاتە ئەو ئەنجامەی دەیویست، بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و بۆمبی قەدەغەکراو لە سەر ئاستی نێونەتەوەیی، دەیەوێت بگاتە ئەنجام. ٢٦ی تشرینی یەکەم سوپای تورکی داگیرکەر گۆڕەپانەکانی بەرخودانی ٤ جار بە بۆمبی قەدەغە، ٥ جاریش بە چەکی کیمیایی بۆردومان کردووە. لەو چەکە کیمیاییانەی لەسەر سەنگەرەکانی شەڕی شەهید پیردۆغان بەکارهێنرا سەرەتا دوکەڵی رەشی ژەهراوی بەرزبووە، دواتر بۆنی باروتی سوتاو و کۆلۆری لێهات. لەهەمان کاتدا گۆڕەپانەکانی بەرخودان ٣ جار بە فڕۆکەی شەڕ، ٦ جار بە هەلیکۆپتەر و بەدەیان جاریش بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران.
هێزەکانمان لە بەرامبەر هێرشەکان بە ئازایەتی باڵاو و رۆحی ئاپۆیی درێژە بە خۆڕاگری دەدەن و گورزی سەخت لە داگیرکەران دەوەشێنن. لە چالاکی هێزەکانماندا ١٣ داگیرکەر سزادران، ٥ داگیرکەریش برینداربوون. لە هەمان کاتدا سەنگەرێک، ٢ سیستمی کامێرای حەراری و چەکێکی ئەی تی- ٤ لەناوبران.
هاوڕێ باگەر تا کۆتا هەناسەی شەڕی کرد و شەهید بوو
١ی تشرینی ٢٠٢٢ لە هەرێمی مەتینا لە چالاکییەکدا لە دژی دوژمن فەرماندەی پێشەنگ هاوڕێمان باگەڕ لە شەڕ وهێرشە ئاسمانییەکاندا تا کۆتا هەناسەی شەڕی کرد و شەهید بوو.
زانیاری بەرفراوان لەسەر چالاکی و هێرشەکان:
١ی تشرینی ٢٠٢٢ لە هەرێمی مەتینا لە چالاکییەکدا لە دژی دوژمن فەرماندەی پێشەنگ هاوڕێمان باگەڕ باشکاڵە لە شەڕ وهێرشە ئاسمانییەکاندا تا کۆتا هەناسەی شەڕی کرد و شەهید بوو. هاوڕێمان باگەر کە بۆ ماوەیەکی زۆر لە هەرێمی مەتینا مابووەوە، لە بەرخودانی دژی داگیرکەراندا فەرماندەیی بۆ تیمە گەڕۆکەکان کرد و بووە جەنگاوەرێکی پێشەنگی بەرخودان لەو گۆڕەپانە. هاوڕێمان باگەر بە بڕوامەندبوونی بە تاکتیک و رێبازی گەریلای پڕۆفیشناڵی سەردەمی نوێ شانی دایە بەر ناری قۆناغەکە و بووە یەک لە فەرماندە گەنجەکانی سەردەمی نوێ، پلانی بۆ زۆر چالاکی دانا و پێسەنگایەتیشی بۆ کردن. هاوڕێمان باگەڕ بە پراکتیکی سەرکەوتووانەی خۆی لە شەڕی تیمە گەڕۆکەکاندا بڕوا و هێزی بە سەرجەم هاوڕێیانی بەخشی.
زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکەمان بەم جۆرەیە:
ناسناو: باگەڕ باشکاڵە
ناو و پاشناو: بەتتاڵ ئایهان
شوێنی لەدایکبوون: وان
ناوی دایک- باوک: زەیجان- نیهاد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢/ مەتینا
سەرەخۆشی لە هەموو گەلە وڵاتپارێزەکەمان، بەتایبەتی بنەماڵەی هێژای هەڤاڵ باگەر دەکەین کە هاوڕێ باگەر بە هەڵوێستی خۆی، بە پابەندبوون بە پەکەکە و هێڵی شەهیدان، بێ پسانەوە خەباتی کرد و هەموو ئەرکەکانی سەر شانی بە سەرکەوتووانە بەجێگەیاند. بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە کە تێکۆشانی هەڤاڵەکەمان بە سەرکەوتن تاجدار بکەین.
لەچوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ
'لە ٢٦ی تشرینی یەکەمدا لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا. لە ئەنجامدا ٢ داگیرکەر سزادران.
'٢٦ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٩:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ، ئەو هەلیکۆپتەرە سکۆرسکییانەی هەوڵیاندا هێزەکانیان لە گۆڕەپانەکە دابەزێنن، کرانە ئامانجی تیمە گەڕۆکەکانمان. دوای ئەوەی هێزەکانمان گورزی بەهێزیان لێدان، هەلیکۆپتەرەکان نەیانتوانی هێزەکانیان دابەزێنن و ناچاربوون لە گۆڕەپانەکە بڕۆن.
لەچوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێریی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی خواکورک:
'٢٥ی تشرینی یەکەم لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی کەڤۆرتێ، تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس داگیرکەرانیان بۆردومان کرد. لەو چالاکییەدا ٣ داگیرکەر سزادران. ٥ داگیرکەریش برینداربوون و سەنگەرێکیش روخێنرا.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید ساڤاش مەرەشی جەنگی خابوردا:
' ٢٥ی تشرینی یەکەم لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم تیمە گەڕۆکەکانی یەژاستارمان داگیرکەرانیان خستە ژێر چاودێرییەوە. لەبەرامبەر ئەو داگیرکەرانەی کە لە سەنگەرێکدا کۆببوونەوە لە کاتژمێر ١٤:٥٠ بە چەکی قورس چالاکی سەرکەوتووانە ئەنجامدرا. لە ئەنجامدا ٨ داگیرکەر سزادرا کە یەکیان پلەداربوو و دوو سیستمی کامێرای حەراری و چەکێکی ئەی تی- ٤ لەناوبران.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی کیمیایی و بۆمبی قەدەغە:
' ٢٦ی تشرینی یەکەم کاتژمێر لە نێوان ٠٦:٠٠- ١١:٣٠ و ١٩:٠٠-٠٠:٠٠ سوپای تورکی داگیرکەر لە بەردەم سەنگەرەکانی شەڕی شەهید باهۆز لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ کەلوپەلی پلاستیک و تایەی ئۆتۆمبێلی سوتاند و بە ئامێری هەوا دوکەڵە ژەهراویەکەی کردە ناو سەنگەرەکانی شەڕ.
'٢٦ی تشرینی یەکەم کاتژمێر لە نێوان ٠٧:٠٠ و ١٧:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا بە چەکی کیمیایی ٤ جار بۆردومانی سەنگەرەکانی بەرخودانی شەهید فەلات کرا.
'٢٦ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٦:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی سەنگەرەکانی شەڕی شەهید پیردۆغان بە چەکی کیمیایی بۆردومان کران. دوکەڵی ژەهراوی ئەو چەکە کیمیاییە رەنگی رەش بوو و سەرەتا بۆنی باروتی سوتاوی لێدەهات و دواتر بۆنی کۆلۆری لێهات.
'٢٦ی تشرینی یەکەم لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا ٤ جار بە بۆمبی قەدەغە بۆردومانی سەنگەرەکانی شەڕی شەهید ئاگر کرا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:
'٢٥ی تشرینی یەکەم گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بهار ٣ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کرا.
'٢٥ی تشرینی یەکەم گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم ٦ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کرا.
'٢٥ی تشرینی یەکەم گۆڕەپانەکانی بەرخودانی چەمچۆ، شاخی ئێف ئێم، شاخی جودی و شاخی ئامێدی بە دەیان جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران.
'٢٥ی تشرینی یەکەم درۆن بەسەر گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی جودی، چەمچۆ و ساجا سوڕانەوە".
هـ . ب