هێرشە داگیرکارییەکان لە گوتینگێن شەرمەزارکران

هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە شاری گوتینگێن شەرمەزارکران.

لە شاری گوتینگێنی ئەڵمانیا بە ئامانجی شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا.

گردبوونەوەکە لەلایەن دەسپێشخەریی کوردستان بپارێزە و ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی کاسێلەوە ڕێکخرا.

لە چالاکییەکەدا داوای هەستیاری نێونەتەوەیی لە ڕای گشتی کرا و داوا کرا دەوڵەتی تورک لە ماوەیەکی کورتدا لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەربکرێت و هێرشەکانی قڕکردن بوەستێنرێت. دەربارەی هێرشەکان بڵاوکراوە دابەشکران. بە بەرزکردنەوەی درووشـمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی بە چالاکییەکە هات.