هێرشە داگیرکارییەکان لە ساربروکن شەرمەزارکرا

هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بە گردبوونەوەیەک لە ساربروکن شەرمەزارکرا.

لە شاری ساربروکنی ئەڵمانیا بە ئامانجی شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا.

لە چالاکییەکەدا دەیان کوردستانی لەبەردەم ئەوروپا گەلەری کۆبوونەوە، درووشمی "بژی ڕۆژئاوا" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بمرێ داگیرکاری" و "بکوژ ئەردۆگان" بەرزکرایەوە.