هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە بیلفێلد شەرمەزارکرا

دەکتەم لە بیلفێلد هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر باشووری کوردستان شەرمەزار کرد.

ناڕەزایەتییەکان دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان بەردەوامە، کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شاری بیلفێلدی ئەڵمانیا هێرشە داگیرکارییەکانیان شەرمەزار کرد. جەماوەر لەسەر بانگەوازی دەکتەم لە گۆڕەپانی جان پلاتز کۆبوونەوە.

لە چالاکییەکەدا بە گوتنی "ئێوە چاوەڕێی چین بۆ وەستانەوە دژی دەوڵەتی تورک" ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بێدەنگییەکان.

کاتێک ڕاگەیاندراو لەسەر ناوی دەکتەمی بیلفێلد خوێنرایەوە، چەندین جار درووشمی "دیکتاتۆر ئەردۆگان" و "مناڵکوژ ئەردۆگان" و "فاشیست ئەردۆگان" بەرزکرایەوە.

لە چالاکییەکەدا بڵاوکراوەکان دەربارەی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک دابەشکران.