هێرشە داگیرکەرییەکان لە چیای ئاگری بەردەوامن

لە کاتێکدا هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر چیای ئاگری بەردەوامە، ڕۆیشتن بەرەو کوێستانەکانی ناوچەکەش قەدەغە کراوە.

هێرشە داگیرکارییەکان کە لە ١٨ی حوزەیران لە ناوچەی بازیدی ئاگری، هەرێمی قەتا ڕەشی چیای ئاگری و ناوچەکانی دیکە، بە بەشداری زۆرێک لە سەرباز، پۆلیس و بەکرێگیراوانی تورک دەستیپێکردووە، بەردەوامە. هەرێمی قەتا ڕەش لە ڕۆژدا بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک بە توندی بە هەلیکۆپتەر و فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردومان کرا.

ڕۆیشتن بۆ لەوەڕگاکان قەدەغە کراوە

هەروەها به هۆی ئۆپەراسیۆنی داگیرکارییەوه، ڕۆیشتن بۆ لەوەڕگاکان قەدەغە کراوە. زانراوە بەهۆی هێرشەکانەوە خەڵکی گوندەکان ناتوانن ئاژەڵەکانیان ببەنە لەوەڕگاکان و لەناوچەکە دوورخراونەتەوە.

ئەشکەنجەدانی تەرمی گەریلای هەپەگە

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، لە شەڕی نێوان گەریلاکان و سەربازانی (tsk)دا گەریلایەک شەهید بووە.

زانراوە گەریلای شەهید ناوی یڵماز ئۆنەر بە ناوی ماڵەوە (شێخموس مەلازگر)ـە و تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەو. ڕاگەیەندراوە کە تەرمی ئونەر گەریلای هەپەگە لە ملازگر بەخاک سپێردراوە، بەڵام بۆ جێبەجێ کردنی مەراسیمی ئایینی مۆڵەتیان نەداوە.

بەڵام بە پێی زانیاری کەسێکی باوڕپێکراو کە لە کاتی ئەرکە ئاینیەکانی لەوێ بووە وتی: "لەو وێنانەی کە لە دیجیتاڵ میدیا بڵاوکراونەتەوە، لە کاتی هێرشەکەدا جەستەی گەریلای ناوبراو بە تەواوی دەبینرا کە دەستکاری نەکراوە. بەڵام کاتێک دواتر ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەو، باڵ، مل و سەر و قاچەکانی بە تەواوی شکا بوو، ئەمە ئەوە نیشان دەدات کە دواتر تەرمەکەیان شێواندووە."