هێرش کرایە سەر بارەگای سەربازی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە زەلکان

بارەگای سەربازی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە زەلکانی موسڵ مووشەکبارانکرا.

بنكەی سەربازیی زیلکان، كە بنكەیەكی سەربازیی سوپای داگیركەری توركە لە سنوری موسڵ، بە مووشەک كرایە ئامانج.

سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕاگەیاند، کەمێک پێش ئێستا چەند کاتیۆشایەک ئاڕاستەی بنکەی سەربازیی زیلکان لە باشیک کران.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، کاتیۆشاکان لە موسڵەوە ئاراستەی بنکەکە کراون و بەشێکیان لەنێو بنکە سەربازییەکەدا کەوتوونەتە خوارەوە.

بنکەی سەربازیی زیلكان دەكەوێتە سنووری شارەدێی باشیك لە پارێزگای موسڵ و لە ٢٠١٥ ەوە، دەوڵەتی داگیركەری تورك بەپاساوی شەڕی داعشەوە كردوویەتییەوە.