هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ئەڵمانیا و فەرەنسا شەرمەزارکران
لە ئەڵمانیا و فەرەنسا هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە چالاکی جودا شەرمەزارکران.
لە ئەڵمانیا و فەرەنسا هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە چالاکی جودا شەرمەزارکران.
لە شارەکانی هامبۆرگ و کۆڵنی ئەڵمانیا و ئاڤیگنۆنی فەرەنسا هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە چالاکی جودا شەرمەزارکران.
هامبۆرگ
گەنجانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و تەڤگەری ژنانی گەنجی شۆڕشگێڕ (تێکۆژن) لە شاری هامبۆرگ دژی هێرشەکانی قڕکردنی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕێپێوانیان ئەنجامدا. لە ڕێپێوانەکە درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "شەهید نامرن" و "تورکیای تیرۆریست" بەرزکرایەوە.
لەسەر ناوی گەنجان محەمەد جان، گوتی: "دەوڵەتی تورک دەیەوێت پارادایمی دیموکراتیک و ئیکۆلۆژیک و ئازادی ژنان لە ڕۆژئاوا لەناوببات. ئێمەش وەڵامی ئەم هێرشانەی سەر گەلەکەمان دەدەینەوە".
هەروەها هاوکاری چەکی دەوڵەتی ئەڵمان بۆ دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرد و داوای لە گەلی ئەڵمانی کرد پشتیوانی گەلی کورد بکەن دژی هێرشەکان.
کۆڵن
ئەندامانی تەجەشە لە شاری ئەڵمانیا چالاکی نافەرمانی مەدەنیان ئەنجامدا. هەزاران کەس بەشداربوون و لەلایەن چەندین میدیاوە بەشێوەی ڕاستەوخۆ گوازرایەوە و هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا شەرمەزارکران.
سەرۆکی زانکۆی بۆکسێ، ئیسماعیل ئۆزەن ئاماژەی بەوە کرد ئێستە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و ڕۆژئاوا کۆمەڵکوژییەکی مەزن هەیە، پێویستە کۆتایی بێت و داوای ئاشتی دەکەین.
گەنجان ئاڵای یەپەگە و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "کوردستان دەبێتە گۆڕی فاشیزم" و "تیرۆریست ئەردۆگان"یان بەرزکردەوە.
ئاڤیگنۆن
لە ئاڤیگنۆنی باشوری فەرەنسا، کوردستانیان هێرشی داگیرکاری و قڕکردن، هەروەها گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان شەرمەزار کرد و داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.