هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە مۆسکۆ و کراسنۆدار شەرمەزارکران
لە مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا و شاری کراسنۆداری ڕوسیا هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا و بەنداوی تشرین شەرمەزار کران.
لە مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا و شاری کراسنۆداری ڕوسیا هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا و بەنداوی تشرین شەرمەزار کران.
مۆسکۆ
لە مۆسکۆ لەلایەن ئەنجوومەنی کوردانی مۆسکۆ ڕاگەیاندراوێک خوێنرایەوە و هێرشەکانی سەر بەنداوی تشرین و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزارکران.
ڕاگەیاندراوەکە لەلایەن سوڵتان حاجیێڤ خوێنرایەوە، تیشکی خستەسەر دەهەمین ساڵیاید ڕزگارکردنی کۆبانێ و هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان، گوتی: "دەوڵەتی تورک گەلەکەمان لە ڕۆژئاوا و بەنداوی تشرین دەکاتە ئامانج و کۆمەڵکوژی دەکات. ڕۆژانە دەیان جار گەلەکەمان تۆپباران دەکات. وەک گەلی کورد لە ڕوسیا، ئەم کردار و هێرشانە شەرمەزار و نەفرەت دەکەین".
هەروەها شەهیدی شانۆکار جومعە خەلیل (باوکی تەیار)ـی بیرهێنایەوە و ڕایگەیاند دەوڵەتی تورک تاوانی دژی مرۆڤایەتی دەکات و ژن و پیر و منداڵ و ڕۆژنامەنووس و هونەرمەند شەهید دەکات، گوتی: "پشتگیری گەلەکەمان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکەین و هێرشەکان شەرمەزار دەکەین".
هەروەها سڵاوی لە بەرخۆدانی یەپەگە و یەپەژە و قەسەدە کرد و ڕایگەیاند دەبێت جیهان دژی تاوانەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی دەنگ هەڵبڕێت، گوتی: "ئێمەش دەڵێین سەرکەوتن بۆ گەلی کوردە و بژی بەرخۆدانی گەلانمان لە ڕۆژئاوای کوردستان".
کراسنۆدار
٢٦ ی کانوونی دووەم لە شاری کراسنۆداری ڕوسیا، کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا. لە کۆبوونەوەکەدا ژنانی کورد سیاسەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان بەرامبەر ڕۆژئاوا بەتوندی شەرمەزار کرد و هێرشە دڕندانەکانی سەر گەلی سڤیلی هەرێمەکەیان شەرمەزار کرد.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا چالاکوانان دووپاتیان کردەوە، ئەم تاوانانە گەلی کورد ناترسێنێت و درێژە بە تێکۆشان دەدات، گوتیان: "هێرشەکانی دژی گەلەکەمان قبووڵ ناکەین، گەلی ڕۆژئاوا تەنها نییە و ئێمەی ژنانی کوردی شاری کراسنۆدار پشتگیری لە تێکۆشانەکەیان دەکەین".
ژنان دووپاتیان کردەوە باوەڕیان بە سەرکەوتنی گەلی ڕۆژئاوایە و داگیرکەر ناتوانێت بەرخۆدانیان بشکێنێت.
کۆبوونەوەکە بە بانگەواز بۆ یەکێتی نەتەوەیی لەپێناو پاراستنی مافەکانی گەلی کورد کۆتایی هات.