هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دژی کۆمەڵکوژی زرگان بانگەوازی لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرد
لە دژی ئەنجامدانی کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر گوندەوارەکانی زرگان، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ داوای لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرد هەڵوێست بنوێنێت.
لە دژی ئەنجامدانی کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر گوندەوارەکانی زرگان، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ داوای لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرد هەڵوێست بنوێنێت.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئەمڕۆ لە دژی گوندی ئوم حەرمەلەی گوندەواری شاری زرگانی کانتۆنی جزیرە کۆمەڵکوژییەکی دڕندانەی ئەنجامدا و ئەندامانی بنەماڵەیەکی کرد بە ئامانج. بە گوێرەی زانیارییە تۆمارکراوەکان سێ کەس شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵە.
هێزەکانی پەیوەست بەو بابەتەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر سپێدەی ئەمڕۆ (٢٨ی کانوونی دووەم) بە تۆپهاوێژ گوندی حەرمەلەی بە ئامانج گرتووە، لە ئەنجامی ئەو تۆپبارانەوە سێ هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون کە منداڵێکییان تێدایە و چەندانیش بە سەختی بریندار بوون.
لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا، وێڕای شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژییەکە، ئاماژە بەوەکراوە ئەم هێرشانی دەوڵەتی تورک پێشێلکردنی یاسا نێونەتەوەییەکانی مافەکانی مرۆڤە.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا داوا لە کۆمەڵگەی نێوەنەتەوەیی و هەموو ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ کراوە هەنگاوی خێرا بگرنەبەر و ئەم هێرشانە شەرمەزار بکەن، جەخت بکرێتەوە لە سزادانی دەوڵەتی تورک لەسەر ئەو تاوانانەی ئەنجامی دەدات.