ژمارەی ئەو کەسانەی لە سیرین شەهیدبوون گەیشتە ١٢ کەس

ژمارەی ئەو هاوڵاتییە سڤیلانەی لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری بۆ سەر بازاڕی گەلی سیرین شەهیدکران گەیشتە ١٢ کەس.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان بازاڕێکی لە ناوەندی شاری سیرین بۆردوومان کرد. بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان ٦ شەهیدکراون و چەندین کەس برینداربوون.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ژمارەی ئەو کەسانەی شەهیدکراون گەیشتووەتە ١٢ کەس و ١٣ کەسیش برینداربوون.