بە دیمەن

هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە بەلژیکا شەرمەزارکرا

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لەسەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە گۆڕەپانی لۆکسمبۆرگ کۆبوونەوە، ناڕەزایەتیان لە دژی بێدەنگی وڵاتانی ئەورورپا لە بەرانبەر هێرشەکان پیشاندا.

بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لەسەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە برۆکسلی پایتەختی بەلژیکا ڕاگەیاندراوێک خوێنرایەوە.

چالاکوانان کە بە پێشەنگایەتی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە برۆکسلی بەلژیکا (ناڤ-بەل) لە گۆڕەپانی لۆکسمبۆرگ لەبەردەم پەرلەمانی ئەوروپا کۆبوونەوە، گەلێک جار دروشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا"، "تیرۆریست تورکیا" و "تیرۆریست ئەردۆگان" بەرزکرایەوە.

لە چالاکییەکەدا پانکارتی "ڕۆژئاوا بپارێزن" و "بۆ ڕۆژئاوا ڕاپەڕن" بە زمانەکانی ئینگلیزی و فلامانی، هەروەها پۆستەری ڕێبەر ئاپۆ و سیمبولەکانی ئیدارەی خۆبەرێوەبەری هەڵگیرا.

"بۆ ڕۆژئاوا ڕاپەڕن"

پێش کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە بەرپرسی کۆمیتەی دیبلۆماسی پەیەدەی ئەوروپا مزگین ئەحمەد، ئەندامی مەجلیسی ئەوروپایی ئیدارەی خۆبەرێوەبەری دکتۆر عەبدولکەریم عومەر، ئەندامی کۆمەڵەی هێڤی ئەکرەم حەمۆ و ئەندامی پارتی یەکێتی دیموکراتیکی کوردی لە سووریا محەمەد حەبۆ قسەیان کرد. لە قسەکاندا ناڕەزایەتی دژ بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی نیشان درا. هەروەها ناڕەزایەتی لە دژی وڵاتانی ئەوروپا پیشاندرا لەبەر بێدەنگی  لە بەرانبەر هێرشەکان.

لەدوای ڕاگەیاندراوەکە هاوسەرۆکی ناڤ-بەل تاهیر ئۆراک قسەی کرد و ناڕەزایەتی لە بەرانبەر هێرشەکان پیشاندا و بانگەوازی فراوانکردنی تێکۆشانی کرد.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا داواکاری ڕاگرتنی هێرشەکان لە دژی هەرێمەکانی کورد کرا و  بەبیرهێنرایەوە کە سوپایی سووریا لە دژی هێرشەکان وەڵامی نەبووە و گوتیان: "چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پێکەوە ژیانی دیموکراتیک دەکەنە ئامانج. سەرۆک کۆماری تورک ڕەجەب تەیب ئەردۆگان هەڕەشە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکات. زۆر ئاشکرایە دەوڵەتی تورک سەرپەرشتی هێرشەکان دەکات. ڕۆژئاوا ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژییەکی نوێ دەبێتەوە".

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەواز لە هەموو هێزە پەیوەندیدارەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرا کە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ڕاپەڕن و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە تەنها جێ نەهێڵن وایان گوت: "بانگەواز لە کوردستانیان و دۆستەکانیان دەکەین کە وەک سەردەمی کۆبانێ ڕوو لە ڕۆژئاوا بکەن لە هەموو جێیەک ئیدارەی خۆبەرێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بپارێزن".