هێرشی داگیرکاری لە ئیستەنبول شەرمەزار کرا
لە باگجیلار و ئۆکمەیدان هێرشی داگیرکاری لەسەر ڕۆژئاوا شەرمەزار کرا و پەیامی خاوەندارێتی کردن لە ڕۆژئاوا درا.
لە باگجیلار و ئۆکمەیدان هێرشی داگیرکاری لەسەر ڕۆژئاوا شەرمەزار کرا و پەیامی خاوەندارێتی کردن لە ڕۆژئاوا درا.
ڕێکخستنی ناوچەی ئیستەنبول پارتی یەکسانی و دیموکراسی (دەم پارتی) لە باگجیلار و ئۆکمەیدان هێرشی تورکیا و چەتەکانی سوپای نیشتیمانی سووریا لەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شەرمەزارکرا.
لە چالاکییەکەدا لەبەردەم بینای باگجیلاری دەم پارتییدا پانکارتی “لە ڕۆژئاوا تاوان دژی مرۆڤایەتی دەکرێت، نا بۆ تاوان دژی مرۆڤایەتی” بەرزکرایەوە و دروشمی “بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا” و “شەڕ تاوانە لە دژی مرۆڤایەتی” بەرز کرایەوە.
ڕێکخراوی بێشکتاش، بێۆغلو و شیشلی لەبەردەم بینای دەم پارتی لە ئۆکمەیدان کۆبوونەوە و پانکارتی “بۆ کۆمەڵکوژی مەدەنییەکان بڵێ نەخێر” و دروشمەکانی “بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا”، “ڕۆژئاوا بە تەنها نییە” و “نا بۆ شەڕ، ئێستا ئاشتی” بەرزکرانەوە.
هاوسەرۆکی ناوچەی بەییگه عارف یەڵماز لەوێ ڕاگەینراوە هاوبەشەکەی خوێندەوە و گوتی: “"لە ٨ ی کانوونی یەکەمەوە، بوونی ڕژێمێکی دەسەڵاتخواز کە داواکاری ئازادی و دیموکراسی گەلی سووریا و ڕۆژئاوای بە بوون نەزانیوە بە کۆتا هات".
یەڵماز ئاماژەی بەوەکرد کە هەنگاوێکی مێژوویی بۆ داهاتووی دیموکراسی سووریا و ڕۆژئاوا دروست بووە و گوتی: "بەتایبەت لە 27ی تشرینی دووەمەوە بەئامانجگرتنی ڕۆژئاوا کاریگەری خراپی لەسەر پرۆسەکە هەبوو، قەیرانەکانی سوریا قووڵتر دەکات. دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس، لە قۆناغێکدا کە شەڕی ناوخۆی لە سووریا لەسەر هێڵێکی نوێ پەرەی سەندووە، بە ئامانج گرتنی ڕۆژئاوا قبوڵ ناکرێت. باش دەزانین ئامانجی ئەو هێرشانە لێدانە لە مۆدێلی ژیانی دیموکراتیکی ڕۆژئاوا. هەروەها ئامانجی هێرشەکان ڕۆحێتی تێکۆشانی ئەنتەرناسیۆنالیست، مۆدیلی ژیانی دیموکراتیک و شۆڕشی ژنان بە ئامانج دەکات. بە ئامانج گرتنی ڕۆژئاوا نەک تەنها داهاتووی گەلی کورد، هەڕەشەیە لە داهاتووی گەلی سووریاش دەکات.
بە بەهێزترین شێوە بەردەوام دەبین لە بەرگریکردن لە ڕۆژئاوا. بەم بۆنەیەوە دەمەوێت ئەوە دووپات بکەمەوە کە بە پێداگرییەوە درێژە بە تێکۆشان دەدەین".