بە دیمەن

لە موڵهاوس هێرشە داگیرکارییەکان شەرمەزار کران

هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوا لە موڵهاوس شەرمەزار کرا. بانگەوازکرا بۆ خاوەندارێتیکردن لە ڕۆژئاوا.

لە شاری موڵهاوسی فەرەنسا دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوا چالاکی ئەنجامدرا.

کوردستانیان و دۆستەکانیان لەسەر بانگەوازی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی موڵهاوس کۆبوونەوە، درووشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "ڕژێمی فاشیستی تورک" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی یەپەژە/یەپەگە" بەرزکرایەوە.

چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی شۆڕشی کوردستان دەستی پێ کرد، پاشان کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بەسترا.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا دووپاتکرایەوە دەسکەوتەکانی ڕۆژئاوا، دەسکەوتی چوار پارچەی کوردستانە، گوتیان: "ئەگەر ڕۆژئاوا بکەوێت، چوار پارچەی کوردستان دەکەوێت. ڕۆژئاوا بە خوێنی گەنجان و ژنانمان بەدەست هاتووە، شکۆی کوردانە. پێویستە گەلی کورد لە هەموو جێیەک ڕاپەڕن و دەسکەوتەکانیان بپارێزن. دژی هێرشەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک و چەتەکانی بە ڕۆحی کۆبانێ بەرخۆدان بگەیەننە بەرزترین ئاست".

چالاکییەکە بە بەرزکردنەوەی درووشم کۆتایی هات.