هێرشی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گارە لە ڕووسیا ئیدانە کرا

کوردانی ڕووسیا هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گارە-ی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا-یان ئیدانە کرد.

کوردانی ناوچەی کاراسنۆکووتسکێ-ی ساراتۆڤای ڕووسیا هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی بۆسەر هەرێمی گارێ-سەربە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا-یان ئیدانەکرد. سەرۆکی ئۆتۆنۆمی کوردانی کاراسنۆکووتسکێ ڕەمەزان بووداکۆف ئەوەی خستەڕوو کە لەو ڕۆژەی کە تێکۆشانی گەلی کورد دەستیپێکردووە هەتاکوو ئیستا بێ وچان هێرشی دەوڵەتی تورک بەردەوامە.

بووداکۆف وتی، " ئەوە هێرشەی دژبە گارێ-ی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەشێکە لە پلانی داگیرکردنی باشووری کوردستان. دەوڵەتی تورکی فاشیست لە هەرچوار پارچەی کوردستان بۆ لە ناوبردنی دەسکەوتەکانی گەلی کورد هێرش دەکات. هێزەکانی هەپەگە چۆن لە هەفتانین گووزی سەختیان لە سوپای تورکدا، باش دەزانین کە چارەنووسیان لە گارێ هەمان چارەنووسی هەفتانینە."

ئەندامی ئۆرگانیزاسیۆنی ژنانی کوردی ڕووسیا فاتما قادرۆف باسی لەوە کرد کە دەوڵەتی تورکی فاشیست هیچکات نابێتە دۆستی گەلی کورد و تێکۆشانی گەلی کورد هەر بەردەوام دەبێت.

ک-ش