هەتەشە بە کارە نامرۆڤایەتییەکانی درێژە بە میراتی بەعس دەدات
ئیدارەی هەتەشە کە لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس بووە دەسەڵاتدار، ئەوەی کە بەعس لە ١٢ی ئاداری ٢٠٠٤دا لە دژی کوردان ئەنجامیدا، لەمڕۆدا لە دژی هەموو گەل و باوەڕدارییەکان درێژەی هەیە.
ئیدارەی هەتەشە کە لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس بووە دەسەڵاتدار، ئەوەی کە بەعس لە ١٢ی ئاداری ٢٠٠٤دا لە دژی کوردان ئەنجامیدا، لەمڕۆدا لە دژی هەموو گەل و باوەڕدارییەکان درێژەی هەیە.
ماوەی ٢١ ساڵ بەسەر ڕاپەڕینەکەی گەلی قامیشلۆدا تێپەڕ بوو کە لە ١٢ی ئاداری ٢٠٠٤ دا لە قامیشلۆ لە دوای یاری تۆپی پێی نێوان هەردوو تیمی فەتڤا و جیهاد بەو ڕووداوانەی ڕوویاندا لە دژی بەعس دەستیپێکرد. ئێش و برینی ئەو کۆمەڵکوژییەی لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە لە دژی کوردان ئەنجامدار بۆ هەمیشە لە یادەوەری مرۆڤەکاندایە. ئیدارەی هەتەشەی جهادیست کە دوای ٢١ ساڵ لەو ڕووداوە ڕۆشتووەتە سەر دەسەڵات، بە عەقڵێتی کۆمەڵکوژییەکانی بەعسەوە سیاسەتەکانی فشار و قڕکردن لە دژی گەلانی سووریا بە ڕەوا دەبینێت. هەموو ڕۆژێک لە سووریادا بە دەیان کەس لەبەر چاند و باوەڕی خۆیان دەبنە جێگەی فشار، ڕووبەرووی ئەشکەنجە دەبنەوە و لە کۆتاییدا دەکوژرێن. بە بۆنەی ساڵوەگەڕی ڕاپەڕینی ١٢ی ئاداری ٢٠٠٤ قامیشلۆوە هەڵسەنگاندمان بۆ ئەو ڕوداوەی لە ٢٠٠٤دا ڕوویاندا و کردەوەکانی هەتەشە کە هیچی کەمتر نییە لە ڕژێمی بەعس.
نۆ مەدەنی کوژران کە دوانیان منداڵ بوون
لە قامیشلۆ لەو یارییەی لە نێوان تیمی فەتڤای دێرەزۆر و تیمی جیهادی قامیشلۆدا ئەنجامدرا، هەندێک کەس کە بە تایبەت لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە ئەرکدار کرابوون، درووشمی پیاهەڵدانیان بە سەرۆکی دیکتاتۆری عێراق سەدام حوسێن لە دژی کوردان دەگووتەوە. هەربۆیە دانیشتوانی قامیشلۆ لە دژی ئەمە ناڕازایەتییان دەربڕی. بەم هۆکارە گرووپی هێرشکەر کە پێشتر ئامادەکاری خۆیان کردبوو، بە چەقۆ، بەرد و چەک هێرشییان کردەسەر خەڵکی قامیشلۆ. سوپا و پۆلیسی ڕژێمی بەعس لە بری هێرشکردنە سەر کەسانی ئاژاوەگێڕ و هێرشکەر، کەچی هێرشییان کردەسەر دانیشتوانی قامیشلۆ. لە ئەنجامی دەستڕێژی گولـلەدا نۆ مەدەنی کورژان کە دوانیان منداڵ بوو.
٥٠ کەس کوژران کە ٣٦یان کورد بوون
دوای ئەوەی خەڵکی قامیشلۆ ڕووداوەکە دەبیستن بە خۆپیشاندان بەرەو یاریگاکە دەڕۆن. ئەمجارە بە فەرمانی سەلیم کابوولی پارێزگاری ئەوکاتی حەسەکە پۆلیس دەستڕێژی گولـلە لە خۆپیشاندەران دەکات. بەم هۆکارە کوردان لە شارەکانی دیکەی سووریا و بە تایبەت لە ڕۆژئاوای کوردستان و دیمەشقی پایتەخت دەستییان بە سەرهەڵدان کرد. لە کۆیی سەرهەڵدانەکاندا کە چەندین رۆژ بەردەوام بوو لە دەرنجامی هێرشە دڕندەکانی ڕژێمی بەعسەوە ٥٠ کەس گیانیان لەدەستدا کە ٣٦یا کورد بوون، بە سەدانی دیکەش برینداربوون. سەدانی دیکەش دەستگیرکران.
ڕاپەڕینی گەورە
لە ١٣ی ئاداری ٢٠٠٤دا لە قامیشلۆ ڕاپەڕینێکی گەورە ئەنجام درا. بە هەزاران مرۆڤ لە پێش مزگەوتی قامیشلۆ کۆبوونەوە و لەگەڵ بە خاکسپاردنی تەرمی شەهیدانی ڕووداوەکەدا ڕێپێوانیان کرد. دانیشتوانی عامودا و تربەسپیش بە مەبەستی بەشداربوون لە سەرهەڵدانەکە ڕوویان لە قامیشلۆ کرد. حکومەتی دیمەشق ڕێگەی هاتوچۆی داخست، بۆیە چەندان کەس ناچاربوون بە پیادە خۆیان بگەینن بە قامیشلۆ. لە ترسی توڕەی گەل حکومەتی بەعس ناچاربوو سەرجەم دامودەزگاکانی چۆڵبکات و هەڵبێت.
دوای ئەوەی ڕژێمی بەعس دەستڕێژی گولـلەی کرد، نوێنەری پارتەکانی نزیک لە پەدەکە کە لە ئێستادا لە ژێر چەتری ئەنەکەسەدا کۆبوونەتەوە، دەستبەرداری تەرمی شەهیدان بوون و پێکڕا لە ڕێپێوانەکە هەڵهاتن. جەماوەری گەلی کە نزیکە ٦٠٠ هەزار کەس بوو، وێڕای بەردەوامی هێرشەکان تەرمی شەهیدەکانیان گەیاندە گۆڕستان و سپاردەی خاکیان کردن.
گەلی ڕۆژئاوا ڕاپەڕین
گەلی کورد کە لە دژی ڕژێمی بەعس چەندین گەنجی خۆی لە دەستدا، لە شارەکانی رۆژئاوای کوردستان و گەرەکە کوردییەکانی ڕەقە و حەلەب ڕاپەڕین. لەو کاتەوەی کە ڕژێمی بەعس بوو بووە دەسەڵاتداری دەوڵەتی سووریا بۆ یەکەمجار سەرهەڵدانی کوردان تا دیمەشقی پایتەخت بڵاو ببووەوە. هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەت بە چەک و کۆمەڵکوژی وەڵامی خواستەکانی گەلییان دایەوە و بۆ کۆتایهێنان بەو سەرهەڵدانە هەموو توندوتیژی و کوشتنێکییان ئەنجامدا.
بەردەوامی هێرشی هێزە ئەمنییەکان ئارامگرتنی مرۆڤەکانی کۆتا پێهێنا. گەلی کورد لە دەرباسیە و عامودا پەیکەری حافز ئەسەدییان ڕووخاند و لە کۆبانێیش گەمارۆی بینا حکومییەکانیان دا و وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە.
کردەوەکانی هەتەشە کە هیچی کەمتر نییە لەوانەی بەعس
هەتەشە لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤دا هاتە سەر دەسەڵات. بەم شێوەیە ڕژێمی بەعس دوای ٦١ ساڵ کۆتایی بە فەرمانڕەوایەتی هێندرا. بەڵام حکومەتی هەتەشە وێڕایی ئەوەی هاتووەتە جێگەی ڕژێمی بەعس بە کردەوە دژە مرۆڤایەتییەکانی هیچی کەمتر نییە لە ڕژێمی بەعس.
سیاسەتی دووژمنایەتییانە لە دژی ژنان
کاریگەرترین هێرش لە کردەوە دژ مرۆڤایەتییەکانی هەتەشە کە وابەستەی عەقڵێتی پیاوسالارییە سیاسەت و هیرشکردنیانە بۆسەر ئازادی و هەبوونی ژن. هەر لە سەرەتای هاتنەسەر دەسەڵاتییەوە بکوژانی ژنانی کرد بە شێک لە حکومەتەکەی و نیشانیدا عەقڵێتی پیاوسالاری لە هەموو جومگەکانی دەسەڵاتییدا سەروەرە. هەروەها سەرۆکی ئۆفیسی کاروباری ژنانی هەتەشە ئایشە ئەل دبس بە گشتاندنی نامەیەک نیشانی دا کە مافەکانی ژنان پێشێل دەکات. ئایشە لە جێگەیەکدا دەڵێت، "گەر ڕێکخراوەکانی ژنان بە گوێرەی ئەو مۆدێلە بجوڵێنەتەوە کە ئێمە دامانناوە، ئەوا لە ئامێزییان دەگرین، بەڵام بەهیچ شێوەیەک ڕێگە بەو تەڤگەرانەی کە بەشدار و هاوهەڵوێستی بۆچوونەکانمان نابن."
لە کۆنگرەی سەرکەوتن بکوژانی ژنان
دوای ئەوەی ئیدارەی هەتەشە دەسەڵاتی بە دەست هێنا، بۆ ئەوەی بتوانێت دەسەڵاتەکەی هەمیشەیی بکات کۆنگرەی سەرکەوتنی لە (٢٩ی کانوونی دووەم) ئەنجام و ئەم ئەقڵیەتە لە کۆنگرەش بەردەوامبوو. ئەبو حاتەم بەشداری کۆنگرەکە بوو، ئەو چەتەیەک بوو هەڤرین خەڵەفی شەهید کرد. لەم کۆنگرەیەدا جۆلانی شتێکی وەهای کرد کە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا کاتێکی زۆرە نەبینراوە و بەبێ ئەوەی تاوتوێ لەسەر داهاتووی سووریا بکرێت خۆی وەک سەرۆک کۆمار ڕاگەیاند.
دوور لە سووریایەکی دیموکراتیکە
لە ٢٥ی شوباتدا کۆنفرانسی نەتەوەیی کۆبوویەوە، بەڵام شوێن بۆ گەلان و باوەڕییە جیاوازەکان نەبوو. تەواوی بەشداربووان چەتە بوون. کۆنفرانسەکە نیشانی دا دوورە لە ئاستیی بونیاتنانی سووریایەکی دیموکراتیک.
ئیدارەی هەتەشە لەبەر ئەوەی ناتوانێت پرسەکانی کۆمەڵگە چارەسەر بکات و کەوتە نێو هەندێک گێژاوەوە. لە ئەنجامی ئەمەشدا عەلەوی و دروزییەکان کە پرسەکانیان چارەسەر نەکراوە، ناچاربوون خۆبەڕێوەبەری ڕابگەیەنن، بەڵام ئیدارەی هەتەشەی یەکپەرەست ئەمە قبوڵ نەکرد و ڕاستەوخۆ هێرشی ئەم خۆبەڕێوەبەرییانەی کرد. هەوڵەکانی هێرشەکان لە بەرانبەر دروزەکان بە دەستوەردانی هێزە نێونەتەوەییەکان ڕێگری لێکرا، بەڵام کۆمەڵکووژیی لە بەرانبەر عەلەوییەکان بەهۆی بێدەنگی ڕای گشتییەوە هێشتا بەردەوامە. بە پێی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ (سۆهر) لە کۆمەڵکووژییەکانی عەلەوییەکان تاوەکو ئێستا ٩٧٣ مەدەنی کوژراون.
بەڵام وەک لە ڕاگەیاندراوەکەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا ئاماژەی پێکراوە، چارەسەر بە دینامیەکانی ناوخۆی سووریا دەبێت. ئەگینا گریمانەی ئەوە دەکرێت دوژمنایەتیکردنی ژن، داگیرکاری و کۆمەڵکووژی زیاتر دەبێت.