هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک لە بالکیسەر ٢ ئەندامی هەدەپەیان دەستگیرکرد
هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتى تورک لە باڵکیسەر هەڵیانکوتای سەر ماڵی هاووڵاتییان و ٢ ئەندامی هەدەپەیان دەستگیرکرد.
هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتى تورک لە باڵکیسەر هەڵیانکوتای سەر ماڵی هاووڵاتییان و ٢ ئەندامی هەدەپەیان دەستگیرکرد.
هێزە ئەمنی و جەندرمەکانى دەوڵەتی تورک ئەم بەیانییە لە بالکیسەر هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان. لە ماڵەکاندا دەستیان بە پشکنین کرد و کەلوپەلی ماڵەکانیان تێک و پێکدا.
لەو هەڵکوتانەى هێزە ئەمنی و جەندرمەکانی دەوڵەتی تورک دا، توبا ئانک بەڕێوەبەری هەدەپەى شاری بالکیسەر و شەوکەوت بیلیجی دەستگیرکران.
ژ.ت