هەزاران کەس دژی قەدەغەی سەر پەکەکە ڕێپێوان دەکەن
کوردستانی و دۆستەکانیان لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا دژی قەدەغەی سەر پەکەکە دەستیان بە ڕێپێوان کرد.
کوردستانی و دۆستەکانیان لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا دژی قەدەغەی سەر پەکەکە دەستیان بە ڕێپێوان کرد.
ڕێپێوانەکە دژی قەدەغەی سەر پەکەکە لەلایەن دەسپێشخەریی (قەدەغەی سەر پەکەکە هەڵبگرن، دیموکراسی بەهێز بکەن)، ڕێکخرا.
ڕێپێوانەکە لە ٤٠ شاری جیاوازی ئەڵمانیا بە بەشداری هەزاران کەس بەڕێوەدەچێت، لە (Oranienplatz) تا (Schlosspark) کە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیای لێیە، بەردەوام دەبێت.
چالاکییە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێ کرد.
پاشان درووشمی "شەهید نامرن" بەرزکرایەوە، هاوسەرۆکی فیدراسیۆنی ئازادی کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا، مەندرێس جانبەک، بەخێرهاتن و سوپاسی بەشداربووانی کرد.
لەسەر ناوی (Berlîn Brandenburg Kurdische Gemeind e.V)، حوسەین تاشان، تیشکی خستەسەر گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. تاشان، ڕایگەیاند، پێویستە قەدەغەی سەر پەکەکە هەڵبگیرێت و گوتی دەوڵەتی تورک کوردستان بۆردوومان دەکات.
لە ڕێپێوانەکەدا، هەزاران کەس درووشمی "هات هات پەکەکە" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ"یان بەرزکردەوە.
لەسەر ناوی ئازادی e.V، ڕاگەیاندراوێک خوێنرایەوە، باس لە قەدەغەی سەر پەکەکە کرا، دووپاتکرایەوە پێویستە دژی قەدەغەی سەر پەکەکە تێکۆشان بکرێت، بۆ ئەمەش پێویستە گردبوونەوە و چالاکی و کۆنفرانس ئەنجام بدرێت.
پاشان گەل دژی قەدەغەی سەر پەکەکە دەستیان بە ڕێپێوان کرد.