لە دراگیوگنان ئاهەنگی پیرۆزبایی ٤٤ەمین ساڵیادی پەکەکە بەڕێوەچوو

لە ساری دراگیوگنان بە بۆنەی ساڵیادی ٤٤ەمینی دامەراندنی پەکەکە ئاهەنگێک سازکرا و راگەیەندرا کە پەکەکە بە پراتیکی ٤٤ ساڵە و ئەو قۆناغەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست برەوی پێداوە تاکە رێگەی ئاشتییە.

لە شاری دراگیوگنانی فەرەنسا ساڵیادی ٤٤ەمینی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزکرا. پیرۆزبایی بە خولەکێک رێزگرتن لە شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان دەستی پێکرد. بەسەدان کەس بەشدارییان لە پیرۆزباییەکەدا کرد. هونەرمەندان رۆژدا بیتەر، گروپی ئارام، زنار سۆزدار و هەنەرمەندانی هەرێمی لە پیرۆزباییەکەدا گۆرانییان وت.

        

ئاڵاکانی پەکەکە، وێنەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وێنەکانی گەریلا شەهیدەکان هەڵواسران.

لە وتارەکاندان ئاماژە بە تێکۆشانی ٤٤ ساڵەی پەکەکە درا و ئەوە خرایەڕوو کە پەکەکە سەردەکەوێت و بەڵگە فیلمێکیش لەبارەی قۆناغەکەوە نمایش کرا.

هەروەها راگەیەندرا پەکەکە، بە پراتیکی ٤٤ ساڵە و ئەو پڕۆژەیەی کە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی پەرەپێداوە، تاکە رێگەی ئاشتییە و بەڵێنی تێکۆشانی پێداگرانە دووبارە کرایەوە.

دوای پێشکەش کردنی وتەکان هونەرمەندان گۆرانیان وت و ئاهەنگەکان بە هەڵپەڕکێ بەردەوام بوو.

هـ . ب