هێزەکانی ئێران کۆلبەرێکی تریان بە سەختی بریندار کرد

زانراوە کە لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی ئێران، کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بووە.

هێزەکانی ئێران لە بانە هێرشیان کردە سەر کۆمەڵێک کۆڵبەر و لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بووە.

بە گوێرەی هەواڵەکانی کۆڵبەرنیوز، هێزەکانی ئێران لە بانە هێرشیان کردۆتە سەر کۆمەلێک کۆڵبەر و بە گوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، لە ئەنجامی ئەو هێڕشەدا کۆلبەرێک بە ناوی محەمەد زادێ تەمەن ٣٠ ساڵی خەڵکی سەقز بە سەختی بریندار بووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.