هێزی تێکۆشانی یەکگرتوو لە دژی هێرشەکان رێپێوان دەکەن
هێزی تێکۆشانی یەکگرتوو ویستیان لە کادیکۆی ڕاگەیەنراوێک بدەن . پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەریان و پەرلمانتارانی هەدەپە بەرەو ڕحتمێ ڕێپێوانیان کرد.
هێزی تێکۆشانی یەکگرتوو ویستیان لە کادیکۆی ڕاگەیەنراوێک بدەن . پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەریان و پەرلمانتارانی هەدەپە بەرەو ڕحتمێ ڕێپێوانیان کرد.
هێزی تێکۆشانی یەکگرتوو لە ڕحتمای کادکۆیێ دامەزراندنی خۆی ڕاگەیاند. پۆلیس هێرشی کردە سەر ڕاگەیاندنەکە. سەدان پۆلیس هەموو ڕێگەکانی چوون بەرەوە ڕحتمێ-یان گرت و ئەو مەیدانە کە قەرار بوو ڕاگەیەنراوەکەی تێدا بدرێت گیرا.
بە سەدان کەس لە بەردەم بینای هەدەپەی کادکۆیێ کۆبوونەوە و بەرەو ڕحتمێ ڕێپێوانیان کرد. جەماوەر بە درووشمی" بژی تێکۆشینی یەکگرتوو" و " ئێمە لە گوشار ناترسین" ڕێپێوانیان کرد. پۆلیس پێشیان بە جەماوەر گرت و ئاستەنگیان بۆ ڕێپێوانەکە درووستکرد. سەرەڕای ئاستەنگیەکانی پۆلیس ئەندامانی پارتەکان ڕێپێوانیان درێژە دا. پۆلیس هێرشی کردە سەر پەرلمانتاری هەدەپە گولیستان کلج.
لەو ڕێپێوانەدا گەلێک کەس دەستگیرکران و پارلمانتارانی هەدەپەش بۆ ئەوەی ڕاگەیەنراوی خۆیان بدەن بەرەو ڕحتمێ ڕێپێوانیانکرد.
ک-ش