جارێکی تر دایکانی شەممە دەستگیرکرانەوە
دایکانی شەممە کە لە لایەن پۆلیسەوە جارێکی دیکە ڕێگری لە چالاکییەکانیان کرا، بە کەلەپچەکراوی دەستگیرکران.
دایکانی شەممە کە لە لایەن پۆلیسەوە جارێکی دیکە ڕێگری لە چالاکییەکانیان کرا، بە کەلەپچەکراوی دەستگیرکران.
دایکانی شەممە لهپێناو دیاریكردنی چارهنووسی كهسوكارهكانیان، كه لهكاتی دهستگیركردنیان بێسهروشوێن كرابوون، بۆ ئهوهی لێپرسینهوه لهوبارهیهوه بكرێت و ئهنجامدهرانی دادگایی بكرێن، ھەموو ڕۆژانی شەممە لە گۆڕەپانی گالاتاسارای کۆدەنەوە. ئەم ههفتهیەش ٩٦٤همین چالاكی خۆیان ئەنجامدا.
سهرباری ئهوهی دادگای دهستووری ههمیشهیی، بڕیاری قهدهغهكردنی چالاكی دایكانی شهممەی وهك "پێشێلكاری" ناوبردبوو، بەڵام بە بیانوی بڕیاری "قەدەغەکردن"ی قائمقامیەتی بەیئۆغڵوو، ماوەی ٢٤ھەفتەیە چالاکی دایکانی شەممە ڕێگری لێدەکرێت. پۆلیس لەم هەفتەیەشدا بە ھەمان بیانوو ڕێگەی بەو چالاکییە نەدا و ھەموو ئەو شەقامانەی کە بەرەو گۆڕەپانەکە دەچێت بەربەست کرد.
جگە لە دایکانی شەممە و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ، ئەرەن کەسکین، سەرۆکی گشتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ(ئیھەدە)، ئومید ئەفە، نوێنەری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی تورکیا، هەڤاڵ بۆزداغ، پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوزی لە بازنەی ئاگری بەشدارییان لە چالاکییەکەی ئەم هەفتەیەدا کرد.
دایکان شەممە و چالاکوانان بوون بە دوو گروپ و بەرەو گۆڕەپانی گالاتاسارای ڕێپێوانیان کرد. بەشداربووانی چالاکییەکە کە دەیانویست بچنە گۆڕەپانەکە، لەبەردەم گۆڕەپانەکە گەمارۆ دران. ئەو بنەماڵانەی گەمارۆ درابوون ناڕەزایەتیان بەرامبەر بە بڕیاری قەدەغەکردن و گەمارۆدان دەربڕی.
ماسیدە ئۆجاک، یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی بێسەروشوێنکراوان بڕیارەکەی دادگای دهستووری ههمیشهیی بەبیرهێنایەوە و وتی: "ئایا ئەوەندە ئاسانە چاوپۆشی لە بڕیارێکی دادگای دهستووری ههمیشهیی بکرێت؟ ئێوە لە دەرەوەی یاسا مامەڵە دەکەن. بۆ ئەوەندە خەڵک و دوکانداران بێزار دەکەن؟ چ پێویست دەکات ئەو ژمارە زۆرە پۆلیسە لێرە کۆبکەنەوە؟ ئێوە نەتەنیا مافەکانی ئێمە، بەڵکو مافی هەمووان پێشێل دەکەن".
لای خۆیەوە حەنیفە یڵدز، کە کوڕەکەی موراد یڵدز لە ساڵی ١٩٩٥لە کاتی ناڕەزایەتییەکان بێسەروشێنکراوە وتی: کوڕەکەم دەوێت. چارەنووسی کوڕەکەمم پێ بڵێن. ئێوە خۆتان یاساکان پێشێل دەکەن. کاتێک کەسوکاری ئێمە بێسەروشوێن دەکران ئێوە لە کوێ بوون؟ من ڕۆڵەکەمم دەوێت. ئەو ھەموو ستەمە بەسە".
بەشداربووانی چالاکییەکە کە گەمارۆدرابوون، گوڵەکانی دەستیان بەرزکردەوە و ناڕەزایەتیان بەرامبەر بەو دۆخە دەربڕی. ئەوەی جێی سەرنج بوو پۆلیس گوڵەکانی دەستی دایکانی شەممەیان لێسەندن و فڕێیان دایە سەر زەوی. پۆلیس جگە لە بەشێک لە دایکانی شەممە و چالاکوانان، ئەرەن کەسکین و ئومید ئەفە-شیان دەستگیرکرد.
ژ.ن