جه‌نگاوه‌رانی سینان دێرسیمی بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی یه‌كگرتوویی گه‌لان (هه‌به‌ده‌هه) راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، "له ٢١ی نیسانی ٢٠٢٢دا كاتژمێر ٠٥:٣٠دا له غازی عوسمان پاشای ئیسته‌نبوڵ له به‌رامبه‌ر لقی توگاڤ به بۆمبی ده‌ستكرد چالاكییه‌كمان ئه‌نجامدا. دوای چالاكیه‌كه یه‌كینه‌كانمان به شێوه‌یه‌كی پارێزراو له شوێنی چالاكیه‌كه كشانه‌وه".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه، كه شه‌ڕی ئه‌وان له دژی فاشیزم و داگیركاری گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی نوێ و هه‌موو شوێنێك ده‌كه‌ن به گۆڕه‌پانی چالاكی شۆڕشگێڕی و به‌و جۆره وه‌ڵامی شه‌ڕی فاشیزم ده‌ده‌نه‌وه كه له ١٧ی نیسان ده‌ستیپێكردووه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باسی له‌وه‌شكراوه، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت له دژی فاشیزم شتێك بكه‌ن ئێمه داوایان لێده‌كه‌ین چالاكی بكه‌ن، له هه‌موو شوێنێك له دامه‌زراوه‌كانی فاشیزم بده‌ن".
هـ . ب