ئەرتەشی داگیركەری تورك، هاوشان لەگەڵ هێزەكانی پەدەكە، هێزەكانیان لەنزیك هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا جێگركردووە و پەلاماری هێزە ئازادیخوازەكانی كوردستان دەدەن. هاوكات لەگەڵ ئەمەشدا، لە ١٧ی نیسان، حكومەتی عێراق هێرشی كردە سەر شەنگاڵ و لەنێوان شەنگاڵ و رۆژئاوای كوردستانیش خەریكی درۆستكردنی دیواری شەرمە. گەلی كورد لەبەرامبەر هێرشە هاوبەشەكانی پەدەكە و ئەرتەشی توركی داگیركەر لەهەرێمەكانی پاراستنی مەدیا دەستیان بەناڕەزایەتی دەربڕین كردووە.
هۆنەرمەندی كورد، جۆمەرد قارەمان، لەسەر هێرشەكانی ئەرتەشی توركی داگیركەر بۆ سەر هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا بۆ ئاژانسی هەواڵی هاوار (ANHA) ئاخاوتووە. لەم وتووێژەدا جۆمەرد رایگەیاندووە؛ هێزەكانی گەریلا پاراستنی هەموو كوردستان دەكەن.
جۆمەرد قارەمان راشیگەیاند، گەلی كورد لەماوەی سەد ساڵی رابردوودا بەهۆی خیانەت و هاوكاری لەگەڵ دۆژمندا هەمیشە گیرۆدەی ئەشكەنجە و دەربەدەری بووەتەوە. لەو چوارچێوەیەشدا دەڵێت: "ئێمە هەمیشە داوای كۆتایهێنان بەخیانەتكاری دەکەین، ئەگەر لەنێو كورداندا خائین و خیانەتكار نەبێت، دۆژمن هیچ كاتێك ناتوانێت سەرهەڵدانەكانمان لە چیاكاندا رووبەرووی شكست بكاتەوە.
جۆمەر قارەمان لەبەشێكی تری وتووێژەكەیدا رایگەیاندووە؛ ئەو هێرشانەی بەرامبەر بە هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا پێكدێن، هێرشی بەرفراوان و هەمەلایەنن، كە هەبوونی كوردان رووبەرووی لەناو بردن دەكاتەوە. گەریلاكان پاراستنی هەموو كوردستان دەكەن، ئەگەر تێكۆشانی گەریلاكان نەبووبا، ئێمە تەنانەت نەماندەتوانی ناوی كوردستانیش بهێنینە زمان.
كوردەكان لەباشوری كوردستان پشتیان بەبەرخۆدانی گەریلا بەستووە و هیوایان بەگەریلایە
لەسەر هەوڵدانەكانی پەدەكە لەچوارچێوەی كۆتاییهێنان بەپرسی كورد، قارەمان دەڵێت: "ئەو نرخ و قۆربانیانە، كە كوردەكان لە ساڵانی رابردوو داویانە، بوونەتە هۆی ئەوە پرسی كورد، ببێتە پرسێكی سەرەكی و ئەو پەیوەندییە دیبلۆماسیەكان لەگەڵ دەوڵەتەكان دەبەسترێت، ئەو راستیە نیشاندەدات و ئێمەش دەیبینین. بەڵام ئەو كردەوانەی پەدەكە دەستی داوەتێ، عاقڵانە نییە، لەبەر ئەوەی كە لەچوارچێوەی پاکتاوكردنی تێكۆشان و بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی كوردستان كار دەكات. من چەند جارێك هاتووچووی باشوری كوردستانم كردووە و دەتوانم بڵێم كە؛ گەلەكەمان لەباشوری كوردستان پشتیوانی گەریلایە و هیواكانی بەگەریلا بەستووەتەوە، بەڵام بەداخەوە ئەرتەشی توركی داگیركەر و پەدەكە هەنگاو بەهەنگاوی ئەم وڵاتەیان وەها لێكردووە كە چالاكی ئیستخباراتی و كۆنترایی بەرێوە دەچێت. گەلەكەمان ئەم شێوە سیاسەتە قەبووڵ ناكات و هاوكاتیش رووبەرووی دەبێتەوە و تەفرۆتوناشی دەكات.
جۆمەرد قارەمان لەبەشێكی تری وتووێژەكەیدا ئاماژەی بەچوونی مەسرور بارزانی بۆ توركیا و دیداری لەگەڵ ئەردۆغان و سەرۆكی میت كرد و رایگەیاندووە؛ بۆ ئەو كەسانەی كە بانگەشەی ئەوە دەكەن، كە ئەم دیدارانە جێگای شەرمە نەبوونە دەبێت بڵێن:"ئەم دیدارانە زیاتر لە شەرمەزاری، نیشانەی گوێڕایەڵی و غۆڵامی"یە.
جۆمەرد قارەمان لەبەردەوامی ووتووێژەكەیدا داوای لە پێشمەرگە ئازاكانی گەلی كورد لەباشوری كوردستان كرد، تا لەبەرامبەر سیاسەتەكانی پەدەكەوە ببنە خاوەن هەڵوێست و خیانەت قەبووڵ نەكەن. لەهەموو گۆڕەپانەكاندا دەست بەچالاكی ناڕەزایەتی بكەن و لەگەلەكەمان لەبەرامبەر بەداگیركاری پاراستن بكەن.
جۆمەرد قارەمان لەكۆتاییدا، داوا دەكات؛ ئەم كردەوانە هێرشێكی مەزنە بۆ لەناوبردن و كۆمەڵكۆژی. لەئێستادا بەرخۆدانمان بۆ مان و نەمانە. پێویستە گەلەكەمان بەپەلە لەدژی داگیركەری تورك و خیانەتەكانی پەدەكە هەڵوێست بگرن. بەڵام ئەگەر بێدەنگ بمێنن دۆژمن زیاتر لەهەركاتێك خاكی كوردستان داگیر دەكات.
ژ.ت / ح.خ