جەنگاوەرانی هەبەدەهە بە چالاکییەکانیان پێشوازییان لە ١٥ی ئاب کرد
جەنگاوارانی بۆتان باشکلەی هەبەدەهە لە ئەنتالیا و ئایدن چالاکییان ئەنجامدا و ١٥ی ئابیان پیرۆز کرد.
جەنگاوارانی بۆتان باشکلەی هەبەدەهە لە ئەنتالیا و ئایدن چالاکییان ئەنجامدا و ١٥ی ئابیان پیرۆز کرد.
جەنگاوەرانی بۆتان باشکالی بزوتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) دەربارەی چالاکییەکانیان ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و وتی: "بە چالاکییەکانمان لە ٢ شاردا پێشوازییمان لە ١٥ی ئاب کرد."
لە ڕاگەیاندراوەکەی هەبەدەهەدا ئەم زانیارییانە بڵاوکراوەتەوە؛
"جەنگاوەرانمان لە بەرەبەیانی ١٤ی ئابدا لە کاتژمێر ٠٧:٠٠ لە ناوچەی کەمەرای ئەنتالیا یەختێکی سەر بە فاشیستانیان ئاگر تێبەردا و بەتەواوی سوتێنرا.
لە شەوی ١٤ی ئاب لە کاتژمێر ٠٢:٠٠دا بە تاکتیکی سابۆتاژی کارگەیەکی ڕۆن-پالاستیک تەقێندرایەوە و زیانێکی زۆر بەر کارگەکە کەوت.
دوای ئەنجامدانی چالاکیەکان یەکینەکانمان بە سەلامەتی گەڕانەوە."
هەروەها لە ڕاگەیانداراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە وەک جەنگاوەرانی تەڤگەری شۆڕشی یەکگرتووی گەلان بە چالاکییەکانیان هەڵمەتی ١٥ی ئاب پێرۆز دەکەن.