جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە دژی بنکەیەکەی سەربازی لە ئامەد چالاکییان ئەنجامدا

جەنگاوەرانی محەمەد جاندەمیر لە هەبەدەهە، سڵاویان لە ١٥ی تەباخ کرد و ڕایانگەیاند، لە ئامەد لە بنکەیەکی سەربازییان داوە.

جەنگاوەرانی محەمەد جاندەمیرلە بزووتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) بە بڵاوکردنەوەی راگەیاندراوێک ڕایانگەیاند، "چالاکیەکانمان بۆ سڵاوکردن لە جەژنی ژیانەوەی ١٥ی تەباخ بەردەوامن. جەنگاوەرانمان بەو هێزەی لە مێژووی شۆڕشی یەکگرتوو وەریدەگرن، یەک لەسەر یەک گورز لە دوژمن دەدەن".

'بەو هێزەی لە ١٥ی تەباخەوە وەریدەگرین لێپرسینەوە لە دوژمن دەکەین'

 لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:

"جەنگاوەرانی محەمەد جاندەمیر بە پێداگری لەسەر سەرکەوتن، لە ئامەد لە بنکەیەکی سەربازیی سوپای تورکی داگیرکەریان دا.  جەنگاوەرانمان کاتژمێر ٢٣:٠٠ی شەوی ١٤ی ئاب بە بۆمب، فیشەکی هەوایی و چەک لە بنکەى سەربازیی یەنیشەهیریان دا. دوژمن بەو چالاکییە تووشی شڵەژان و بوون و خۆیان کرد بە کونەکانیاندا و نەیانتوانی هیچ وەڵامێک بدەنەوە. جەنگاوەرانمان چالاکییەکەیان سەرکەوتووانە ئەنجامدا و بەبێ هیچ ڕووداو و کارەساتێک گەڕانەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان.

تاوەکو دێت فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە لە زیندانەکاندا تاوان و گوشارەکانیان زیاتر دەکات. سزا و بڕیاری میزاجی، ئەشکەنجە و کوشتنی مرۆڤەکان، بێبەشکردنی لە مافە بنەڕەتییەکان، ئازادنەکردنی زیندانیانی سیاسی، داگیرکەری و چەوساندنەوەکانیان بەشێکە لە سیاسەتی داگیرکاری و فاشیزمیان. لەم کاتەدا محەمەد جاندەمیر تێکۆشانی ڕەوای گەلی لە زیندانەکاندا گەش و بەرز ڕاگرتبوو، لە زینداندا گیانی لە دەستدا. ئێمە لەسەر کوشتنی جاندەمیر لە زینداندا لێپرسینەوە لە فاشیزمی ئەشکەنجەکەر دەکەینەوە. 

ئێمە جەنگاوەرانی محەمەد جاندەمیر بەڵێن بە گەلەکەمان دەدەین، بەو هێز و میراتەی لە ١٥ی تەباخ جەژنی ژیانەوەوە وەریدەگرین، هاوڕێیانمان لە زیندانەکانی فاشیزم رزگار دەکەین!".

ژ.ت