جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە ئیستەنبوڵ و مێرسین چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامدا

جەنگاوەرانی پارتیزان ئامەدی هەبەدەهە ڕایانگەیاند لە ئیستەنبوڵ و مێرسین بە چالاکی سابۆتاژ چەندین ئۆتۆمبیلیان تێکشکاندووە.

جەنگاوەرانی پارتیزان ئامەدی هەبەدەهە لە ڕاگەیاندراوێکی نوسراودا دەڵێن: "جەنگاوەرانمان ئەو چالاکییانەیان پیرۆزکرد کە گەریلاکانی ئازادی کوردستانیان لە زاپ و ئاڤاشین و مەتینا و ئامێدی لە هەلومەرجی زەحمەتدا ئەنجامیانداوە، هەروەها لە مێرسین و ئیستەنبوڵ دژی سەرچاوە ئابوورییەکانی دوژمن چالاکیان ئەنجامدا".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەربارەی چالاکییە سابۆتاژەکان ئەم زانیارییانە دراوە:

"٢٠ ی کانوونی دووەم لە ئوسکودار/ئیستەنبوڵ لە گەراجێک چالاکی سابۆتاژ ئەنجامدرا، لە ئەنجامدا زیان بە چەندین ئۆتۆمبیل گەیەندرا.

٢١ ی کانوونی دووەم لە تارسۆس/مێرسین دژی چالاکی سابۆتاژمان دژی بارهەڵگرێک ئەنجامدا. بە مادەی سوتێنەر بارهەڵگرەکەمان کردە ئامانج، لەسەر ڕێگەی تارسۆس/پۆزانتی ئەو ئۆتۆمبیلانەی لە بارهەڵگرەکدا هەڵگیرابوون ئاگریان تێ بەربوو، بە ماوەیەکی کەم ئۆتۆمبیلەکان بوونە خۆڵەمێش".

لە ڕاگەیاندراوەکە دووپاتکراوەتەوە، جەنگاوەرەکان سەرکەوتووانە شوێنی چالاکییەکەیان جێهێشتووە و  گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان.