جەنگاوەرانی هەبەدەهە ئاگریان لە کارگەیەکی "لایەنگری دەسەڵات" بەردا
جەنگاوەرانی یەکەی وڵات چیا لە هەبەدەهە ڕایانگەیاند، لە سیلیڤری لەدژی کارگەیەکی 'لایەنگری دەسەڵاتی فاشیست' چالاکیی تەقاندنەوەیان ئەنجامداوە.
جەنگاوەرانی یەکەی وڵات چیا لە هەبەدەهە ڕایانگەیاند، لە سیلیڤری لەدژی کارگەیەکی 'لایەنگری دەسەڵاتی فاشیست' چالاکیی تەقاندنەوەیان ئەنجامداوە.
لە ڕاگەیاندراوی جەنگاوەرانی یەکەی وڵات چیا لە هەبەدەهەدا هاتووە، لە ئیستانبول- سیلیڤری لە دژی کارگەیەکی "لایەنگری دەسەڵاتی فاشیست، کە کەرەستەی ئەلکترۆنیی دروست دەکرد لە ڕۆژی ٥ی ئەیلول دا چالاکیەکی تەقاندنەوەیان ئەنجامداوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کارگەکە لە گەڕەکی عەلی پاشادا بووە و لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا کارگەکە ئاگری تێبەربووە و زیانێکی زۆری مادی پێگەیشتوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئەوانەی زەحمەتکێشان و کرێکاران و گەلەکەمان بچووک دەکەنەوە، ئەوانەی هێرش دەکەنە سەر بەهاکانیان، دەبێت ئەوە بزانن؛ چالاکیەکانی ئێستامان هۆشیارکردنەوەی بچووکن. ئەمانە دەستپێکن. ئیدی خۆتان دەزانن! ئەوانەی پشتگیری لەو سیستمە داگیرکەر و دەسەڵاتە فاشیستە دەکەن و ئەوانەى جەنگ بۆ ئەم سیستمە دەکەن، دەبنە ئامانجی ئێمە".
ژ.ت