جەنگاوەرانی هرانت دینکی هەبەدەهە لە دوو شار چالاکییان ئەنجامدا

جەنگاوەرانی هرانت دینکی هەبەدەهە رایانگەیاند، لە دیلۆک و ئیستەنبوڵ بە چالاکی سڵاویان بۆ گەریلاکان ناردووە و لێپرسینەوەیان لە کوژرانی رۆژنامەوان هرانت دینک کردووە کە بەر لە ١٧ ساڵ تیرۆر کراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، جەنگاوەرانمان بۆ سڵاوکردن لە چالاکی قارەمانانەی گەریلاکان و لێپرسینەوە لە تیرۆرکردنی هرانت دینک، لە ناوچەی جیا جیا چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامداوە.

راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:

"شەوی ١١ی کانونی دووەم کاتژمێر نزیکەی ٢٣ لە دیلۆک/شەهید کامیل/ گەڕەکی سەلاحەدینی ئەیوبی لە بەرامبەر کارگەی فاشیستێکی هار چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامداوە. لە ئەنجامدا کارگەکە بە تەواوەتی سوتاوە.

١٣ی کانونی دووەم لە ئیستەنبوڵ/ بایرامپاشا چالاکی سابۆتاژ کراوە. لە گەڕەکی مورادپاشا کاتژمێر ١٩ دوو کارگەی کەرتی پیشەسازی لەلایەن جەنگاوەرانمانەوە سوتێندران.

جەنگاوەرانمان لە ئیستەنبوڵ شەوی ١٥ی کانونی دووەم لێپێچینەوەیان لە فاشیستان کرد. لە پەندیک/ گوزەلیالیە کارگەیەکی فاشیستەکانی مەهەپە لەلایەن جەنگاوەرانمانەوە سوتێندرا".

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە جەنگاوەرانیان دوای چالاکیەکان بەشێوەیەکی سەرکەوتوو شوێنەکانی چالاکیەکانیان جێهێشتووە.

هـ . ب