جەنگاوەرانی کەبەدەھە لە دژی ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکان چالاکییان ئەنجامدا

جەنگاوەرانی ئەیلەم ئاتاش سەر بە کەبەدەھە ڕایانگەیاند، لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش لە ناوچەی سەیهانی ئەدەنە، لە دژی ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکان چالاکییان ئەنجامداوە.

جەنگاوەرانی ئەیلەم ئاتاش سەر بە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکگرتووی ژنان (کەبەدەھە) لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە، "ڕۆژی ١٥ی ئەیلولی ٢٠٢٣، کاتژمێر ٢٣:٠٠، جەنگاوەرانمان لە دژی ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی جۆری تۆما لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ناوچەی سەیهانی ئەدەنە بە کۆکتێل مۆلۆتۆڤ و نارنجۆک چالاکییان ئەنجامدا".

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە، "چالاکییەکە پێشکەش بەو ژنانە کرا، کە لە دژی پیاوسالاری، داگیرکاری و فاشیزم خۆڕاگری دەکەن."

ئاماژە بەشکراوە، "لە ئەنجامی چالاکییەکەدا کە بۆ بەرزڕاگرتنی یادی 'ژینا ئەمینی' ئەنجامدرا، پۆلیسەکان شڵەژان، کەوتنە دۆخی خۆپاراستنەوە و گازی فرمێسکڕێژیان لە دژی جەنگاوەرانمان بەکارھێنا. پاشان تەقەیان لە دەورووبەرەکە کرد. دوای ئەوەی جەنگاوەرانمان بە سەلامەتی لە ناوچەکە کشانەوە، پۆلیس گەڕەکەکانی ناوەڕاستی گەمارۆدا.

ژ.ن