جەنگاوەرانی ماک لە گەڤەر چالاکییان ئەنجامدا

جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) ڕایانگەیاند بۆ پیرۆزکردنی ساڵوەگەڕی ڕزگارکردنی کۆبانێ، گورزیان لە چەندین ئۆئۆمبیلی زرێپۆشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر داوە.

جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) دەربارەی چالاکییە ئەنجامدراوەکانی لە گەڤەر زانیاری خستەڕوو.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە لە ٢٦ی کانوونی دووەم کاتژمێر ٢٠:٣٠ خولەک، جەنگاوەرانی ماک بۆ سڵاوکردن لە ١٠هەمین ساڵوەگەڕی ڕزگارکردنی کۆبانی گورزی کاریگەرییان داوە لە چەندین ئۆتۆمبیلی زڕێپۆشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گەڕەکی کشلا کۆنی گەڤەر.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە جەنگاوەرانیان لە کاتژمێر ٢١:٣٠ خولەکدا بۆ سڵاوکردن لە بەرخۆدانەکانی ڕۆژئاوا درووشمەکانی 'بژی پەکە و یەپەگە'یان هەڵداوە.

لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە کراوە بەوەی پۆلیسی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە کاتژمێر ٢٢:٢٠ بە ئۆتۆمبیلی زرێپۆش هێرشی سەر جەنگاوەران کردووە و هاتووە: "جەنگاوەرانمان بە بەرخۆدانەوە بەرپەرچی هێرشەکەیان دایەوە و لە دوو قۆڵەوە بە بۆمبی دەستی و فیشەکی هەوای گورزیان لە پۆلیس دا. لە ئەنجامدا پۆلیسی داگیرکەر ناچار بە هەڵهاتن لە جێگەکە بوون."