جەنگاوەرانی سەکینە جانسز_ی هەبەدەهە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشیان لەناوچەیەکی ئەدەنە کردە ئامانج

جەنگاوەرانی سەکینە جانسز_ی هەبەدەهە ئێوارەی ١١ی کانونی دووەم لە ناوچەی یورەگیری ئەدەنە بە نارنجۆک و فیشەکی هەوایی چالاکییان ئەنجامدا.

جەنگاوەرانی سەکینە جانسزی سەر بە بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) رایانگەیاند، "جەنگاوەرانمان بۆ بەرپەرچدانەوەی کۆمەڵکوژکردنی ژنان و بەگژداچوونەوەی دوژمنایەتیکردن بەرامبەر بە ژنان لە ئەدەنە دوژمنی فاشیستیان کردووەتە ئامانج و بە توڕەیی و تێگەیشتنی سەکینەکان گورزیان لێداوە".

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە ئێوارەی ١١ی کانونی دووەم کاتژمێر ٢١:٠٠ لە ناوچەی یورەگیر لە بەرامبەر بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش لە گەڕەکی کۆزا بە نارنجۆک و فیشەکی هەوایی چالاکییان ئەنجامداوە.

راگەیەندرا کە جەنگاوەرانیان دوای چالاکیەکە بە شێوەی سەلامەت و پاڕێزراو شوێنەکەیان جێهێشتووە.

هـ . ب