جەنگاوەرانی یەکەی محەمەد تونچ لە هەبەدەهە لە ئیستەنبول چالاکییان ئەنجامدا

جەنگاوەرانی یەکەی محەمەد تونچ لە بزووتنەوەى شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) رایانگەیاند، لە ئیستەنبول لە دژی لقی مارکێتی (BÎM) چالاکییان ئەنجامداوە.

جەنگاوەرانی یەکەی محەمەد تونچ لە هەبەدەهە لەبارەی ئەو چالاکییەوە راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، "جەنگاوەرانمان لە یەکەی محەمەد تونچ لە بزووتنەوەى شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە)  لە ٥ی شوباتی ٢٠٢١دا و لە کاتژمێر ٢٣:٠٠ دا لە گەڕەکی کیرازلی لە ناوچەى باگجلاری ئیستەنبول لە دژی لقی مارکێتی (BÎM) بە تەقەمەنی چالاکییان ئەنجامدا".

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، "ژوورەکانی گازی فاشیزمی هیتلەر لە دەسەڵاتی ئەردۆغان دا لە ژێر زەمینەکانی جزیر دا سەرلەنوێ بە شێوەیەکی دڕندانە بەکارهێنرایەوە. ٥ ساڵ لەوە پێش لە ٧ی شوبات دا ١٧٧ شۆڕشگێڕی وڵاتپارێزی کورد کۆمەڵکوژکران. ئەوانەى وا دەزانن بەو کۆمەڵکوژییە بەرخودانی ئازادییان لە ژێرزەمینەکاندا لە ناو بردووە، با ئەوە بزانن، کە چالاکییەکانی هەبەدەهە سڵاوی محەمەد تونجن. ئەو وتەیە لە ئیستەنبول، ئەنقەرە، ئیزمیر و ئامەد  دەبێتە مۆتەکەى فاشیزم.

محەمەد تونچ دەیوت، 'ئەوە راستە ئێمە برسین، تینوین و سەرمامانە، بەڵام با نەڵێن، ئەوە پاڕانەوەیە. جزیر بەرەنگاری و بەرخودان دەکات. ئێمە سەر بۆ فاشێزمی ئاکەپە دانانەوێنین. هەر چۆن ئێمە بەڵێنمان بە مەزڵومەکان و خەیرییەکان داوە، کە سەریان بەرامبەر بە ئەسەد ئۆکتای نەنەواند، ئێمەش سەر لە بەرامبەر فاشیزمی ئاکەپەدا دانانەوێنین. با گەلەکەمان شانازی بە جزیرەوە بکات و پێی سەر بڵند بێت'.

بۆیە، ناوی ئەوان شکۆی ئێمەیە و وتەکان و قسەکانیان بەڵێن و پەیمانی ئێمەیە".

ژ.ت