جەنگاوەرانی یەکەی سەما یوجە لە کەبەدەهە لە مێرسین چالاکییان ئەنجامدا

جەنگاوەرانی یەکەی سەما یوجە لە بزووتنەوەى یەکگرتووی ژنانى شۆڕشگێڕ (کەبەدەهە - KBDH) لە ناوچەى ئاکدەنیزی مێرسین لە دژی کارگەیەک بە ناوی جیهانا تانەکس نارەنجی چالاکیی سابوتاژیان ئەنجامدا.

جەنگاوەرانی یەکەی سەما یوجە بزووتنەوەى یەکگرتووی ژنانى شۆڕشگێڕ (کەبەدەهە - KBDH) رایانگەیاند، جەنگاوەرانی یەکەی سەما یوجەی بزووتنەوەکەمان لە ٨ی شوباتی ٢٠٢١دا لە دەورووبەری کاتژمێر ٢٢:٣٠ دا لە ناوچەى ئاکدەنیزی مێرسین لە دوو قوڵەوە لە دژی کارگەیەک بە ناوی جیهانا تانەکس نارەنجی چالاکیی سابوتاژیان ئەنجامدا و کارگەکە بە تەواوی سوتا و بووە خۆڵەمێش.

کارگەکە هی سەرمایەدارێکی فاشیستە بە ناوی ئەمرە تانریڤەر، کە کاری گواستنەوە بۆ ٢٢ وڵات ئەنجام دەدات.

ژ.ت