جیک: وەرن برینی لێقەوماوان ساڕێژ بکەین

جڤاکی ئیسلامیی کوردستان (جیک) تیشکی خستەسەر گرنگی یەکێتی و یەکگرتن بۆ ساڕێژکردنی برینی لێقەوماوانی کارەساتی ئاگرەکە و گوتی: "با بە هاوکاری مادی و مەعنەوی پشتیوانی خۆمان بۆیان نیشان بدەین".

ئاگرەکەی چنار و شەمرەخ

جڤاکی ئیسلامیی کوردستان (جیک) پەیوەست بە ئاگرەکەی ناوچەی چناری ئامەد و ناوچەی شەمرەخی مێردین، هەروەها زیانە گیانی و مادییەکان، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە بانگەوازی کرد بۆ خاوەندارێتی لە لێقەوماوان.

جیک نزای خێر بۆ قوربانیانی کارەساتەکە دەکات و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازێت، تیشک دەخاتە سەر گرنگی یەکێتی و یەکگرتن بۆ ساڕێژکردنی برینی لێقەوماوانی کارەساتی ئاگرەکە و گوتی: "با بە هاوکاری مادی و مەعنەوی پشتیوانی خۆمان بۆیان نیشان بدەین. وەرن بەگوێرەی توانا بە دابینکردنی ئاو و خواردن و جل و بەرگ هاوکاربین لە سوککردنی ئازارەکانیان. وەرن پێکەوە ئەم زەحمەتییانە تێپەڕێنین".