جەژنی ژیانەوە لە دویسبۆرگ پیرۆزکرا
بە بۆنەی جەژنی ژیانەوە، ٤٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە، لە شاری دویسبۆرگی ئەڵمانیا ئاهەنگێک سازکرا.
بە بۆنەی جەژنی ژیانەوە، ٤٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە، لە شاری دویسبۆرگی ئەڵمانیا ئاهەنگێک سازکرا.
سەدان کوردستانی لە شاری دویسبورگی ئەڵمانیا ٤٣هەمین ساڵی ٢٧ی تشرینی دووەم، ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە، یان جەژنی ژیانەوەیان پیرۆزکرد.
میدیا بۆتان لە مەراسیمەکەدا بەناوی بزووتنەوەی ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستانەوە وتەیەکی پێشکەشکرد. بۆتان باسی لە کورتە مێژووی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان کرد و داوای پشتیوانیکردنی لەو بەرخۆدانە مێژووییە کرد.
دوای وتارەکەی بۆتان، هونەرمەندان نورین، بولەند توران و گروپی ئاگری ڕۆژ و لۆرین و ڕوبین نسێبین چوونە سەر تەختە و بە بەرهەمەکانی خۆیان جۆشیان بە پیرۆزباییەکە دا. کوردستانیانیش بە دەم گۆرانییەکانەوە دروشمیان دەوتەوە و گۆڤەند و شاییان گێڕا.
هەروەها گروپی فۆلکلۆری منداڵانیش چێژ و جوانییەکی تایبەتیان بە ئاهەنگەکە بەخشی.
ژ.ت