جەژنی ژیانەوە لە لایپزیگ پیرۆزکرا
لە شاری لایپزیگی ئەڵمانیا ٤٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزکرا.
لە شاری لایپزیگی ئەڵمانیا ٤٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزکرا.
کوردستانی و دۆستەکانیان لە شاری لایپزیگی ئەڵمانیا ٤٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆزکرد. ئاهەنگەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی کوردستان دەستی پێ کرد.
سیاسەتمەدار سەڵاحەدین مەتە گوتی: "ساڵیادی دامەزراندنی پارتی شەهیدانمان، لە ڕێبەر ئاپۆ و شەڕڤانانی ئازادی و هاوڕێیانی بەرخۆدەری زیندان، پیرۆز بێت".
مەتە تیشکی خستەسەر قۆناغی دامەزراندنی پەکەکە و گوتی: "تێکۆشانەکە بە ٥ کەس دەستی پێ کرد و ئەمڕۆ گەیشتۆتە ملیۆنان کەس".
مەتە ڕایگەیاند، کورد لەڕێگەی بەرخۆدانی داستانی شەهیدان و شەڕڤانانەوە بە جیهان ناسێنرا، کورد مافی خۆیەتی وەک گەلان لە خاکەکەیدا بە ئازادی بژی. جەختی کردەوە، لە هەموو هەلومەرجێکدا درێژە بە تێکۆشان دەدەن.
ئاهەنگەکە بە گۆرانی و چالاکی هونەر و بەرزکردنەوەی درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.