کاتێک کە قەیوم دانرا ئێمە نەمانگوت هەموو شتێک کۆتایی هاتووە.

لەیلا بەڵکان ئاتساک، سەرۆکی شارەوانی ئەبەخ کە قەیوم لە شوێنی دانراوە وتی: "ئەمە تێکۆشانی گەلە. بە هیوای بەرخۆدان و حەماسەتی گەل بووم. ئێمە نەمانگوت هەموو شتێک کۆتایی هاتو

لەیلا بەڵکان ئاتساک، سەرۆکی شارەوانی ئەلبەخێ ڕایگەیاند، ساختەکاری و دەستبەسەرداگرتنی حکومەت کاریگەری لەسەر کارەکانیان نابێت و ئیرادەیان ناشکێنێت. ئیرادەی خۆمان نیشان دەدەین.

لەیلا بەڵکان ئاتساک، سەرۆکی شارەوانی ئەلبەخێ کە لەلایەن قەیومەوە شوێنەکەی داگیر کرا، لەم هەڵبژاردنە ناوخۆییانەی دەم پارتی دا بەرپرسی ٢ ناوچە بووە. لەیلا، سەبارەت بە قەیوم و پێش هەڵبژاردنەکان وڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی هەواڵی فورات(ANF )ی دایەوە.

هەرچەندە لە هەڵبژاردنی ٢٠١٩ لە ئەلبەخێ هەڵبژێردرایت، بەڵام قەیوم لە شوێنی تۆدا دانرا. دەتوانن کەمێک باسی ئەم پرۆسەیە بکەن؟

ئیرادەی گەل پشتگوێ خرا و نەمتوانی ئەرکی خۆم جێبەجێ بکەم. وەک ئەم ماوەیە لە ساڵی ٢٠١٩ چووینە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان. لە خولی یەکەمدا بە بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ وەک کاندیدی هاوشارەوانی ژن هەڵبژێردرام. لە ٦ شارەوانی کە سەرکەوتین، بە بیانوی جیاواز قەیوم لەو شوێنانە دامەزران. حکومەت سەرەتا ڕازی دەبێت، بەڵام دوای سەرکەوتن، ئێمە وەک "تاوانبار" دەبینێت و ڕێگەمان پێنادات ئەرکی خۆمان جێبەجێ بکەین. شارەوانی ئەلبەخێ شارێکە کە پێشتر قەیومی بۆ دانرابوو. دوای ٢ ساڵ و نیو بە هەڵبژاردنی ئێمە قەیوم کۆتایی هات، بەڵام دواتر دووبارە بە تاوانبار کردنی ئێمە قەیومیان دانایەوە.

گەل لەم بارەیەوە چییان گوت؟

دڕندەیی. بە کورتی ئەوە دەڵێن. پێش ئەوەی من هەڵبژێردرێم، گەل تەنانەت نەیاندەتوانی دەرگای هۆڵی شارەوانیش بکەنەوە. دەنگیان بە حزبەکەمان دا بۆ ئەوەی لە قەیوم ڕزگاریان بێت. بەڵام ئێستاش هەڕەشەکانیان ڕانەگرتووە.

ئێستا کاردانەوەی گەل چییە؟

لە شارێکی وەکو وان و بە تایبەتی لە ئەلبەخێ بە گەل دەڵێن ئێمە ئێوە ناناسین، تەنانەت دەنگی  ئیوە نازانین، منیش خەڵکی ئەلبەخم و هەمیشە پەیوەندیمان لەگەڵ گەلدا هەیە ." تێبینییەکانی خۆم دەردەبڕم؛ ئەوان خۆیان قەیومەکان دادەنێن، بەڵام ئەو شارەوانییەمان وەرگرتەوە کە پێش هەڵبژاردنی ٢٠١٩ قەیومی لێ دانرابوو. گەل جارێکی تر بە سندوقەکانی دەنگدان ئیرادەی خۆیان نیشان دا. دەنگە وەرگیراوەکان ڕوونن. ڕەنگە ئێمە تەنانەت بۆ یەک ڕۆژیش نەمانتوانی ئەرکی خۆمان جێبەجێ بکەین، بەڵام گەل تەنانەت بۆ یەک ڕۆژیش بە تەنیا جێی نەهێشتین.

پێش هەڵبژاردنەکانتان چۆن بەڕێوە برد؟

بەشداریم لە بەڕێوەبردنی شارەکانی پارتیەکەماندا کرد. ئەمە خەباتی گەلە. ئەو خاکەی ئێمە بەکاری دەهێنین خاوەن مێژوویەکی کۆنە. بەرخۆدان و جۆش و خرۆشی گەل هیوای پێبەخشیم. ئێمە نەمانگوت هەموو شتێ تەواو بووە و ئێستاش ناڵێین.

ئێمە لە رێگای دەم پارتیەوە دەچینە ناو هەڵبژاردنەکانەوە. ئەوان دەیانویست شێوانشێوی دروست بکەن، بەڵام دەنگدەرانی ئێمە لە ڕۆژی یەکەمەوە ئەو ناوەیان هەڵبژاردووە. وەک دەزانن پرسی دەنگدانیش باس دەکرێت. تا ئێستاش حکومەت لە هەوڵی دانانی قەیومەکانە. ئەمە سەردەمێکی نوێیە بۆ ئێمە. ئەم بێ یاساییەیان لە هەموو شارە سنوورییەکاندا بڵاوکردەوە. بەداخەوە ناتوانین بڵێین لە چوارچێوەیەکی دیموکراتیکدا هەڵبژاردنی دیموکراسی ئەنجام دەدەین. دیسان فێڵ و حەیلە و فریودان دووبارە دەبنەوە، بەڵام ئەمانە هەوڵ و ئیرادەی ئێمە ناشکێنێت و بەردەوام دەبین لە لابردنی قەیومەکان.