کەبەدەهە: ئێمە خاوەنداری لە بەرخۆدانی مێژوویی گەریلا دەکەین
کەبەدەهە ئاماژەی بە هێرشی داگیرکەریدا و وتی، " بانگەوازیمان ئەوەیە لەدژی داگیرکەری هەستنە سەرپێ، چالاکی بەهێز ئەنجام بدەن و خاوەنداری لە بەرخۆدانی مێژوویی گەریلا بکەن.
کەبەدەهە ئاماژەی بە هێرشی داگیرکەریدا و وتی، " بانگەوازیمان ئەوەیە لەدژی داگیرکەری هەستنە سەرپێ، چالاکی بەهێز ئەنجام بدەن و خاوەنداری لە بەرخۆدانی مێژوویی گەریلا بکەن.
کۆمیتەی ئەوروپای تەڤگەری شۆڕشگێری یەکگرتووی ژنان (کەبەدەهە) لەبارەی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا بەبیرهێنرایەوە کە رژێمی ئاکەپە و مەهەپەی فاشیست ١٧ی نیسانی ٢٠٢٢ بە هاوکاری قێزەونی پەدەکە و هێزەکانی عێراق لەسەر باشوری کوردستان دەستیان بە هێرشێکی نوێی داگیرکەری کردووە و دەیانەوێت کە بە تەسفیەکردنی تەڤگەری ئازادی کوردستان و گەریلا، لەدژی کرێکار، ژنان، گەنجان و گەلانمان کە بۆ ئازادی دەستیان بە تێکۆشان کردووە، قۆناغێکی نوێی داگیرکەری و شەڕ و کۆمەڵکوژی بەرپا بکەن.
کەبەدەهە رایگەیاند کە بە شەڕی ١٧ی نیسان لەسەر ئەم بناغەیە دەست بە قۆناغی تاریککردنی دوارۆژی ژێردەستەکان، ژنان و گەلان کراوە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، " قڕکردنی سەر گەلی کورد بە واتای قڕکردنی سەر گەلانی تورک، عەرەب، ئەرمەنی، ئاشوری، سوریانی، چەرکەز و لاز دێت. ئەمە ئەنجامی سیاسەتی سیستمی کاپیتالیزمە. وەک ژنانی شۆڕشگێر و سۆسیالیستی تورکیا و کوردستان لەدژی ئەم شەڕە بانگ لە هەموو کەسێک دەکەین کە کوردستان، گۆڕەپانی تێکۆشان، تێکۆشانی ئازادی و یەکسان بپارێزن و حساب لە فاشیزم بپرسن."
لە راگەیەنراوەکەدا بانگ لە هەموو کەسێک کراوە کە لەسەر ئەم بناغەیە بەشداری چالاکیەکاندا بکەن و بە بەهیزی خاوەنداری لە بەرخۆدانی مێژووی گەریلا لە زاپ و کورەژارۆ بکەن.
لە کۆتاییدا وترا، " لەسەر ئەم بناغەیە بە جۆشو خڕۆشی شۆڕشگیری ٨ی ئازار، نەورۆز و ١ی ئایار، تۆڕەییمان گەورە بکەین. حساب لە سیستمی باوکسالار، کاپیتالیزم، داگیرکەری و فاشیست بپرسین."
ف.ق