کۆبوونەوەکانی ئیستەنبوڵی شاندی نێونەتەوەیی دژی گۆشەگیری کۆتایی هات

"شاندی نێونەتەوەیی مافناسان دژی گۆشەگیری" بۆ سەرنج خستەسەر گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دامەزراوە، لە تورکیا و کوردستان کۆتایی بە کۆبوونەوەکانی هێنا.

١٢ پارێزەر لە سوید و ئەفریقای باشوور و ئیسپانیا و ئیتاڵیا و نەرویژ پاش سەردانی ئامەد، لە ئیستەنبوڵ لەگەڵ ڕێکخراوە مەدەنییەکان زنجیرە کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

یەکەم وێستگەی سەردانەکەیان نووسینگەی یاسایی سەدە بوو. پاشان سەردانی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ و وەقفی مافەکانی مرۆڤی تورکیا و دایکانی شەمەیان کرد و ڕایانگەیاند گۆشەگیری ڕەها دژی مافەکانی مرۆڤە. سەردانەکان دوور لە چاوی میدیاکان بەڕێوەچوون.

ناونیشانی دووەمی سەردانەکە کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە) بوو، لەوێ لەگەڵ وتەبێژی هەدەکە ئەسەنگوڵ دەمیر و ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی کۆبوونەوە، شاندەکە پاشان لەگەڵ کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی لە ٢ ی ئادار کۆنفرانسێک بە ناوی "تێکۆشان بۆ ئاشتی و ئازادی دژی سیاسەتی گۆشەگیری" ئەنجام دەدات. کۆنفرانسەکە لەنێوان کاتژمێر ١١ بۆ ١٧ بەڕێوەدەچێت.