چالاکی بەردەم نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری ژنێڤ بۆ ئازادی جەستەیی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە.
چالاکییەکە لە چوارچێوەی "کات، کاتی ئازادییە" هەموو چوارشەمەیەک ئەنجام دەدرێت، هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەرمەزارکرا و کەمپەینی ناردنی ١٠٠ هەزار کارت بۆ ئیمراڵی دەست پێ کرا.
لەسەر ناوی کۆمیتەی چالاکییەکانی ژنێڤ، موستەفا ئاڵتونباش قسەی کرد، ئاماژەی بەوە کرد بناغەی ئەم هێرشانە دەگەڕێتەوە بۆ گۆشەگیری سەر ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گوتی: "تاکە پێشمەرجی ئاشتی درێژخایەن بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین، ئازادی عەبدوڵا ئۆجالانە".
پاشان هاوسەرۆکی ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی ژنێڤ توبا یەڵماز ئاماژەی بە ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی گەریلا کرد لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا کە چۆن گورزی گران لە سیاسەتی فاشیست-قڕکەر دەوەشێنن، دووپاتی کردەوە بەم چالاکییانە باوەڕی سەرکەوتن بەهێزتر بووە.
توبا ئاماژەی بە مانگرتن لە خواردن کرد بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد، هەروەها چالاکییەکانی گەریلا هێزێکی مەزنی بەم تێکۆشانە بەخشی و بە هەمووانی پیشاندا ڕووخانی سیستەمی قڕکەر و ستەمکار نزیکە.
پاشان کارتەکان لە چوارچێوەی کەمپەینی ناردنی ١٠٠ هەزار کارت بۆ ئیمراڵی واژۆکران.
هەروەها شاندێکی پارێزەری مافەکانی مرۆڤ لە لیبیاوە بەشداری چالاکییەکە و کەمپینی ١٠٠ هەزار کارت بوون و بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیان کرد.
دووپاتیان کردەوە لە نزیکەوە ئاگاداری تێکۆشانی گەلی کوردن، جەختیان لە بەرگریکردن لە ئازادی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کردەوە.