ئەمڕۆ کاتژمێر ١٧:٠٠ لە هەولێر بە چەک هێرشکرایە سەر بارەگای کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە). لە هێرشەکەدا، نوێنەری کەنەکە دەنیز جەودەت بولبون کوژرا. کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتیک (کەجەدە) و پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) و تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا)، ڕاگەیاندراوێکی نوسراویان بڵاوکردەوە.
ڕاگەیاندراوەکە بەم جۆرەیە:
"کوردستان کراوەتە ناوەندی کۆمەڵکوژی کورد، ماوەیەکی زۆرە ڕژێمی فاشیستی تورک بە هەموو شێوەیەک هێرش دەکاتە سەر دەستکەوتەکانی گەلی کورد، دان بە هیچ پێوەرێکدا نانێت لەو هێرشانەدا، بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان خەڵکی سڤیل دەکوژێت، چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت، یاسا نێونەتەوەییەکان پێشێل دەکات، تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات، دەیەوێت خەونە نیوعوسمانییەکانی لەسەر خوێنی گەلی کورد بەدیبهێنێت، بە داگیرکردنی ڕۆژئاوا و هەرێمی کوردستان دەیەوێت ئەم ئامانجە بەدیبهێنێت".
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، ئەم هێرشانە بۆ هاوکاری پەدەکە و بێدەنگی نێونەتەوەیی دەگەڕێتەوە، دەڵێت: " ئەمڕۆ پەدەکە بەرامبەر هەڕەشەکانی ئێران لە دژی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات بێدەنگە، دەیەوێت ئەو شوێنانەی کە حیزبەکانی ڕۆژهەڵات چۆڵی دەکەن بیکاتە پەناگە و ڕێگا بۆ داگیرکەران دروست بکات، لە پێناو بەرژەوەندییەکانی خۆیدا ستاتۆی کوردستان پێشکەش بە داگیرکەران دەکات. بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی خۆی دەکات لەسەر حسابی ستاتۆی کوردستان. هەر بۆیە گەلەکەمان لە هەموو شوێنێک بە ڕاگەیاندراو و ڕێپێوانی شەرمەزارکردن ڕووبەڕووی ئەم هێرشانە دەبێتەوە، پۆلیس و سەربازی ئاکەپە-مەهەپە، بۆ ڕێگری لە ڕێپێوان و چالاکییەکان هێرش دەکاتە سەر گەل و دایکان و پەرلەمانتاران، واتە ئاکەپە-مەهەپەی فاشیست، بەم جۆرە دەیەوێت پەدەکەی هاوبەشی بپارێزێت".
لەکۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: " گەلەکەمان لە دژی هاوکاریی پەدەکە لەگەڵ داگیرکەران ناڕەزایەتی دەردەبڕێت و دۆزی یەکێتیی گەلی کورد دەپارێزێت و هەوڵی شەرمەزارکردنی خیانەت دەدات. ئەوانەی هێرشیان کردە سەر کەنەکە، هێرش دەکەنە سەر ئیرادەی یەکێتی نەتەوەیی. ئەوانەی ئەم هێرشەیان ئەنجامدا لە یەکێتی گەلی کورد دەترسن و دەیانەوێت ڕێگری لەو یەکێتییە بکەن. ئەوانەی لە یەکێتی دەترسن، ئەو هێزانەن کە بەرژەوەندی خۆیان لە سەرووی هەموو شتێکەوە دادەنێن".