کەجەدەکە: نابێت کەس بێدەنگ بمێنێت
بەڕێوبەرایەتی کۆمسیونەکانی کەجەدەکە لە باشوری کوردستانی داوا لە کوردستانیان دەکات، لەبەرامبەر ئەو شەڕە مەترسیدارەی دەوڵەتی تورک لە گارێ، بێدەنگ نەبن و دەنگی ناڕەزایی بەرز بکەنەوە.
بەڕێوبەرایەتی کۆمسیونەکانی کەجەدەکە لە باشوری کوردستانی داوا لە کوردستانیان دەکات، لەبەرامبەر ئەو شەڕە مەترسیدارەی دەوڵەتی تورک لە گارێ، بێدەنگ نەبن و دەنگی ناڕەزایی بەرز بکەنەوە.
کۆمسیۆنی باشووری کەجەدەکەی ئەوروپا، بە ڕاگەیەندراوێکی تیشکی خستە سەر هێرشەکەی دەوڵەتی تورک بۆ داگیرکردنی هەرێمی گارە “بە هاوبەشیی و پشتیوانیی پارتی دیموکراتی کوردستان” و تیایدا هاتوە: ئەم هێرش و تاوانکاریانە بەرئەنجامی هزری فاشستی و نکۆڵی کردنە له بوونی ئهوی تر ، ههروهها بەرئەنجامی زهنیەتێکی داگیرکاریی و نەتەوەپەرستی مێژوویی – تۆرانی ترسناکە، ئامانجیش لەناوبردنی هەر کوردێکی ئازادە.
کەجەدەکە، بانگەوازیی لە کوردانی ئازادیخواز دەکات، کە لەم شەڕە مهترسیدارهی سوپای تورکی داگیرکهر و هاوکارانیدا بێدەنگ نەبن”نابێت کەس بێدەنگ بێت، دەنگی ناڕەزایەتیی خۆتان بڵند بکهن، هاوکاریی و پێشڕهوی سەرانی پارتی دیموکرات بۆ دەسەڵاتی فاشی تورک ڕسواو شەرمەزاربکەن."
داواش لە ئازادیخوازانی دانیشووتوی وڵاتانی ئەوروپا دەکات”بەشداریی لەهەر چالاکیی و جوڵانەوەیەکدا بکەن، کە لەلایەن کوردانی وڵاتپارێز و ئازادیخواز و کۆمیتەکانی باشوری کوردستان – کەجەدەکەی ئەوروپا ئەنجام دەدرێن."
ک-ش