کەجەدەکە-ئە: بومەلەرزەکەی گەملیک نیگەرانییەکانمانی دەربارەی ئیمراڵی گەیاندە لوتکە

کەجەدەکە-ئە ڕایگەیاند، دوای بومەلەرزەکەی گەملیک بە پلەی ٥.١، نیگەرانییەکانمان دەربارەی ڕەوشی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گەیشتۆتە لوتکە.

 

کەجەدەکە-ئە ئاماژەی بەوە کرد، دوای بوومەلەرزەکەی گەملیک، 13 بوومەلەرزە بە گوڕی 4.5 ڕوویدا و وتی: "هیچ هەواڵێک دەربارەی ڕێبەر ئاپۆ نییە کە لە ئیمراڵی ژێر گۆشەگیریی سەختی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپەدایە. ناتوانن پەردەیەکی یاسایی بدەن بەسەر گۆشەگیرییەکەدا، ڕێبەر ئاپۆ ٢٤ ساڵە لەژێر هەلومەرجی سەختی گۆشەگیریدا ڕاگیراوە، بەدەست نەخۆشی درێژخایەن دەناڵێنێت و هیچ زانیارییەکمان لەبارەیەوە دەست ناکەوێت، بەهۆی ئەم بوومەلەرزەیە، ئەمڕۆ نیگەرانییەکانمان زیاتر بووە".

لەدرێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا، ئاماژە بەوە کراوە، دەوڵەتی تورک هیچ زانیارییەک دەربارەی ڕەوشی تەندروستی و ژیانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نابەخشێت، بنەماڵە و پارێزەران ناتوانن سەردانی بکەن. ئەمەش دژی هەموو یاسا نێونەتەوەییاکانە و شەرمەزاری دەکەن، بانگەواز لە هەموو ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان دەکەن بەرپرسیار بن.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: " گەلی کورد ڕێبەر ئاپۆ وەک ئایندە و هێڵی سوری خۆی دەبینێت. داوا دەکات بەبێ هیچ بیانوویەک دەستبەجێ دیدارەکان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دەست پێ بکرێت. پێویستە دەستبەجێ دیدار لەگەڵ پارێزەران و بنەماڵە بکرێت. پێویستە سیستەمی فاشیست کۆتایی بە گۆشەگیری و ئەشکەنجەی چەندین ساڵە بهێنێت".

بە سزای دیسپلینی درێژخایەن و نایاسایی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ پەردەپۆش دەکرێت. دژایەتی سیستەمی گرانی گۆشەگیری و دانپێدانەنانی، ئەرکی سەرەکی ئێمەیە. پێویستە هەموو ڕێکخراوەکان و گەلەکەمان و دۆستەکانمان بۆ شکاندنی گۆشەگیری سەفەربەر بن و پێ بە پێ هەڵمەتەکە بەرفراوان بکەن".

دووپاتی دەکەنەوە، هەوڵەکانی بۆ گۆشەگیرکردنی تێکۆشانی ئازادی کورد و ئیرادەی کورد لە کەسێتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا هەرگیز سەرناکەوێ و گەلی کورد لەگەڵ ڕێبەرەکەی دەگاتە ئازادی.

لەکۆتاییدا داوا دەکەن زانیاری دەربارەی ڕەوش و ژیانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئاشکرا بکرێت و ئەوانیش لە هەرکوێ بن بەردەوام دەبن لە ناڕەزایەتی.