کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستان لە ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) رایگەیاند: بە دەیان هەزار کەس بەشداری ڕێپێوانە جەماوەرییەکەی پاریس بوون و ڕوی قڕکەری دەوڵەتی تورکیان ڕسواکرد.
پەیامی کەجەدەکە-ئە بەم شێوەیە:
"لەو کۆمەڵکوژیەی کە وەکو پیلانگێڕی نێونەتەوەی ٩ی کانوونی دووەم ٢٠١٣دا لە پاریس ئەنجامدرا. سەکینە جانسز (سارا)، فیدان دۆغان (ڕۆژبین)، لەیلا شایلەمەز (رۆناهی)، و لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢دا لە پاریس ئەڤین گۆیی، عەبدولرەحمان کزەل و میرپەرەوەر بە شێوەی ناجوامێرانە تیرۆرکران.
لە ئاستی یەکەمەدا دەوڵەتی فەرەنسا لەم دووکۆمەڵکوژییەی پاریس بەرپرسیارە. دەوڵەتی فەرەنسا وەک چۆن کۆمەڵکوژی یەکەمی ئاشکرانەکرد، داوای مردنی گوماناوی بکوژی کۆمەڵکوژیەکە، هەوڵیدا بەڵگەکانی تاوانەکە لەناوببات. بەم شێوە کۆمەڵکوژی ٢٣ی کانوونی دووەم لە پاریس ئەنجامدرا.
ئەوەی دەبێت دەوڵەتی فەرەنسا بیدات ڕوونە
بەم بۆنەیەوە جارێکی تر داوای ڕۆشنکردنەوەی هەردوو کۆمەڵکوژییەکەی پاریس دەکەین، کە وەک پەڵەیەکی ڕەشە بەناوچاوی دەوڵەتی فەرەنسا.
ئەم کۆمەڵکوژیانە کە دیموکراسی، مافی مرۆڤ و ژنی بە ئامانج دەگرن، پەڵەی شەرمەزارییە بە ناوچاوانی دەوڵەتانی ئەورپا و لەسەروی هەموویانەوە دەوڵەتی فەرەنسا. ئەم کۆمەڵکوژیانە کە ڕێگە بۆ قڕکردنی گەلی کورد دەکەنەوە، وەک پەڵەیەکی ڕەشە لە مێژووی مرۆڤایەتی و بێگومان لێپرسنیەوە لەمەدەکرێ.
هەردوو کۆمەڵکوژییەکەی پاریس، لە کەسێتی کورداندا بەهای مرۆڤایەتی و ژنانی بە ئامانج گرت. بۆیە بەرپرسیارێتیە، دەبێت حکومەتی فەرەنسا لە بەرامبەر مافە گەردونی و مافی مرۆڤدا بیدات.
بە دەیان هەزار کەس داوای دادپەرەوەریانکرد
کوردستانیان و دۆستەکانیان بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە-ئە) گردبوونەوە، لە هەموو شوێنێکی ئەوروپاوە سەفەربەربوون و شەهیدانی هەردوو کۆمەڵکوژییەکەیان یادکردەوە.
بە هەزاران کەس بەشدارییان لە ڕێپێوانە جەماوەرییەکەی ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە پاریس کرد و لە دژی ڕوخساری قڕکەری دەوڵەتی تورک هاواریانکرد. گەلی ئێمە و دۆستانی ئێمە لە دژی کۆمەڵکوژی بە شێوەیەکی دیموکراتیک ناڕەزاییان پیشاندا.
کوردان و دۆستانیان ناڕەزیەتیان پیشانی دەوڵەتی فەرەنسادا کە تا ئێستا کۆمەڵکوژیەکی ڕووننەکردۆتەوە و داوایانکرد دەستبەجێ دادپەرەوەری وحەقیقەت پێکبهێنرێت. بەهەزاران کەس کە ڕۆشنبیر، ئەکادیمی، هونەرمەند، ڕێکخرا و پارتی سیاسییشیان تێدابوو، بەشداری ئەم ڕێپێوانەبوون، بە بڕایاردایەوە ئەوەیان راگەیاند، هەتا دادپەرەوەری نەچەسپێندرێت، لە تێکۆشان بەردەوام دەبین.
کوردستانیان و دۆستەکانیان کە لە ٦ی کانوونی دووەمدا لە پاریس کۆبوونەوە، لەبەر ئەم هەڵوێستە شکۆمەندانەیان کە بۆ شەهیدانی پاریس سارا، ڕۆژبین، ڕوناهی، ئەڤین گۆیی، عەبدولڕەحمان کزل و میر پەرەوەر نیشانیاندا، سوپاسیان دەکەین. داوادەکەین تا دادپەرەوەری دێتەدی، ئەم هەڵوێستانە بە بڕیاڕدارییەوە بەردەوامەن".