کەجەدەکە-ئە: وەرن خاوەنداری لە لێقەوماوان بکەین
کۆمیتەی ئیکۆلۆژی کەجەدەکە-ئە گوتی: "بانگەواز لە هەمووان دەکەین، لەڕێگەی مانگی سورەوە دەستی هاوکاری بۆ گەلی لێقەوماو و موحتاجمان درێژ بکەن".
کۆمیتەی ئیکۆلۆژی کەجەدەکە-ئە گوتی: "بانگەواز لە هەمووان دەکەین، لەڕێگەی مانگی سورەوە دەستی هاوکاری بۆ گەلی لێقەوماو و موحتاجمان درێژ بکەن".
کۆمیتەی ئیکۆلۆژی کەجەدەکە-ئە ڕایگەیاند لە ئاگرکەی ناوچەی چناری ئامەد و شەمرەخی مێردین زیانی گیانی و مادی و ئیکۆلۆژی هەیە، بانگەوازی لە گەلی ئەوروپا کرد خاوەنداری لە لێقەوماوان بکەن.
کەجەدەکە-ئە ڕەخنە لە کەمتەرخەمی دەوڵەتی تورک دەگرێت کە بەپێی پێویست بەدەم کارەساتەکەوە نەچووە، گوتی: "دەوڵەت بەبێ ئەوەی دەستوەردان بکات، درێژەی بە قڕکردنی ئیکۆلۆژی دا".
هەروەها ڕەخنە لە چاپەمەنی سەر بە دەوڵەت دەگرێت کە ئەم کارەساتەی وەک هەواڵێکی ئاسایی وەرگرت و دەیەوێت بەرپرسیارێتی دەوڵەت بشارێتەوە، دەڵێت: "دەوڵەت کە لە شەڕ و کۆمەڵکوژی و ستەمدا هەلیکۆپتەر و فڕۆکە و تانک و تۆپ بەکاردێنێت، لە کارەساتی ئاگرەکەدا بەبێدەنگی تەماشای کرد. دەوڵەتی تورک لەگەڵ قڕکردنی سیاسی، قڕکردنی ئیکۆلۆژی بەردەوام دەکات".
کەجەدەکە-ئە ئاماژە بە قەبارەی زیانەکان دەکات و دەڵێت: "جوگرافیای کوردستان پێشتر بەهۆی شەڕ و تاڵانەوە هاوسەنگی ئیکۆلۆژییەکەی تێکدراوە، بەم ئاگرە زیانی گیانی و مادی و ئیکۆلۆژی کەوتەوە".
دووپاتی دەکاتەوە دەوڵەتی تورک دەیەوێت جوگرافیای کوردستان بکاتە شوێنێکی نەشیاو بۆ ژیانکردن، دەڵێت: "لەبری ئەوەی هەلیکۆپتەر و ئاگرکوژێنەوە و ئامبوڵانس بنێرێتە شوێنی ڕووداوەکە، کوشتن و کۆمەڵکوژی و کارەساتی ڕووبەڕووی کوردان کردەوە، دەوڵەت تا توانی کارەساتەکەی بە بچوک و ئاسایی نیشاندا.
لە ئەنجامی ئەم خەمساردییەی دەوڵەت، مرۆڤەکان گیانیان لەدەستدا، هەزاران ئاژەڵ مرداربوونەوە، جوگرافیایەکی مەزن سووتا و بوو بە خۆڵەمێش".