لە وڵاتی نەرویجیش بۆ کەمپەینی ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان کە لە لایەن گروپی خەباتی کوردی لە ئەفریقای باشوور( KHRAG) و کوردیناسیۆنی سەندیکاکانی ئەفریقای باشوور (COSATU ) دەستیپێکردووە، بەڕێوە چوو.
لە چوارچێوەی کەمپەینی ' کاتی هاتووە: بۆ ئاشتیەکی یەکسان ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان'، داوا لە سەرۆکی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ئانتۆنیۆ گوتەرس کرا کە هەڵوێستی هەبیت.
ڕێکخستنەکانی پارتی سوور، ڕێکخراوەی گەنجانی سوور، جوودای ئاواکردن و پشتیوانی لە کوردستان دەستنیشانیانکرد کە ئەوان پشتگیری لە کەمپەینەکە دەکەن و نامە دەنێرن بۆ گووتەرس سەرۆکی نەتەوە یەکگرتووەکان.
لەو ڕێکخراوانەدا ڕێکخراوەی گەنجانی سوور لە ڕاگەیەنراوەکەی خۆیاندا ئەوەیان خستەڕوو ، تاگە ڕێگە بۆ مسۆگەرکردنی ئاشتی ئازادی ئۆجالانە و دەستنیشانکرا کە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، شۆڕشگێڕ، نووسەر و سیاسەتمەدارێکی کوردە و لە ناو ملیۆنان کورددا وەک ڕێبەر قەبووڵکراوە.
هەروەها لە راگەیەنراوەکەدا هانی ڕێکخستن و سیاسەتمەدارانی تری نەرویجی دراوە کە بەشداری کەمپەینەکە ببن. چوار ڕێکخستن بە پێی داوای کۆستاتوو دەستنیشانیانکرد کە ئەوان نامە بۆ نەتەوە یەگرتووەکان دەنێرن.
ڕێکخراوەکان داوایان لە ئەندامانی خۆیان کرد کە داخوازنامە واژۆ بکەن، هەرکەسێک کە دەناسن لەگەلی قسەبکەن و ببنە پارچەیەک لە پشتیوانی کەمپەینی گەلی کورد.
ک-ش