ڕێکخراوە ئێزدییەکانی ئەوروپا بەشداری کۆنفرانسەکەی ئەڵمانیا ناکەن
کەجەئێ-ئە بەناوی ڕێکخراوە ئێزدییەکانی ئەوروپاوە ڕایگەیاند تا ڕێککەوتن دروست و دڵخواز نەبێ، بەشداری کۆنفرانسی ١٨ ی کانوونی دووەمی پەرلەمانی هەرێمی ڕاینی باکوور-وێستفالیا ناکەن.
کەجەئێ-ئە بەناوی ڕێکخراوە ئێزدییەکانی ئەوروپاوە ڕایگەیاند تا ڕێککەوتن دروست و دڵخواز نەبێ، بەشداری کۆنفرانسی ١٨ ی کانوونی دووەمی پەرلەمانی هەرێمی ڕاینی باکوور-وێستفالیا ناکەن.
کۆردیناسیۆنی جڤاکی ئێزدی لە ئەوروپا (کەجەئێ-ئە) بەناوی ڕێکخراوە ئێزدییەکانی ئەوروپاوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە پەیوەست بە کۆنفرانسی ١٨ ی کانوونی دووەمی پەرلەمانی هەرێمی ڕاینی باکوور-وێستفالیا کە بە ناونیشانی "سەرلەنوێ کارکردن و ڕێککەوتن" و بەبەشداری پەدەکە ئەنجام دەدرێت.
ڕاگەیاندراوە هاوبەشەکە بە ناونیشانی "تا ڕێککەوتنێکی دروست و دڵخواز نەبێ، ڕێککەوتن نابێت" بڵاوکرایەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکە ئاماژەکراوە بە بەرپرسیارێتی پەدەکە و بەتایبەت بنەماڵەی بارزانی و حکومەتی ناوەندی عێراق لە فەرمانی سەر ئێزدییەکان، هەروەها هەردوولایان بۆ ئێزدییەکان هیچیان نەکردووە، بەپێچەوانەی کاری ئەرێنی، کاری نەرێنیان ئەنجامداوە.
دەربارەی ئەم پرسە ڕێککەوتنی ٩ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ وەک نموونە هێنراوەتەوە لەنێوان بەغدا و هەولێر و ئەنقەرە کە بەبێ ئیرادەی ئێزدییەکان دەربارەی شەنگال ئامادەکرا.
ئاماژە بەوە کراوە، پەدەکە لە کۆنفرانسەکە بەشدارە، بۆیە پەدەکە مۆری خۆی لە کۆنفرانسەکە دەدات و ناچێتە خزمەتی بەرژەوەندی جڤاکی ئێزدییەوە.
بەمەش هەڵوێست نیشاندرا و گوتراوە: "ئێمە بەشداری کۆنفرانسەکە نابین و پشتگیری لە پرۆژەکە ناکەین".
ڕێکخراوەکان ٦ داخوازی خۆیان وەها نیشانداوە:
- دانپیانانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال.
- دانپیانانی فەرمی بە قڕکردنەکە.
-دادگایی کردنی بەرپرسیارانی قڕکردنەکە. بەتایبەت بەرپرسانی پەدەکە بەهۆی پاشەکشەکردن بە پێشمەرگە سەروەختی هێرشی داعش.
- هەڵدانەوەی هەموو گۆڕە بەکۆمەڵەکان.
- هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی ٩ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠.
- ئاوەدانکردنەوە و گەڕانەوەی ئاوارەکانی شەنگال.
ئەو گرووپانەی واژۆی ڕاگەیاندراوەکەیان کردووە
- ناوەندی یەکێتی کۆمەڵەی ئێزیدیان.
- چەتری مەجلیسی ژنانی ئێزدی.
- پارتی ئازادی و دیموکراسی ئێزدیان.
- مەجلیسی شەنگال لە دەرەوەی وڵات.
- هاوپەیمانی ئێزدییەکانی سوریا.
- یەکێتی گەنجانی ئێزدی.
- ناوەندی چاندی ئێزیدخان.
- چەتری مەجلیسی گوندە ئێزدییەکان.