ڕێکخستنی ئەسەپە لە ئەدەنە ئێشکگری دادپەروەری دەستپێکرد
بەڕێوەبەرانی ڕێکخستنی ئەدەنەی پارتی سۆسیالیستی بندەستان (ئەسەپە) بەشداریان کرد لە ئێشکگری دادپەروەری بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
بەڕێوەبەرانی ڕێکخستنی ئەدەنەی پارتی سۆسیالیستی بندەستان (ئەسەپە) بەشداریان کرد لە ئێشکگری دادپەروەری بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە زیندانەکان مانگرتن لە خواردن و لە دەرەوەش چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەری بنەماڵەی زیندانیان بەردەوامە.
زیندانیان لە ٢٧ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد، چالاکییەکە گەیشتە ٦١ ڕۆژ.
لە چەند شارێک دەیان ڕۆژە ئێشکگری دادپەروەری بەردەوامە.
بەڕێوەبەرانی ئەسەپە لە ئەدەنە، بۆ جێبەجێکردنی داخوازی زیندانیان و بنەماڵەکانیان لە بینای پارتەکەیان بۆ ماوەی ڕۆژێک "ئێشکگری دادپەروەری"یان ئەنجامدا.
ئەندامی مەجلیسی ئەسەپە، عوسمان کارا ڕایگەیاند ئاماژەی بە گۆشەگیری سەختی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد، دووپاتی کردەوە ئەم گۆشەگیرییە لەسەر هەموو زیندانیان و بەشەکانی تری جڤاکە.
کارا ڕایگەیاند وەک ئەسەپە بۆ "شکاندنی گۆشەگیری" بۆ ماوەی ڕۆژێک لە ئەدەنە ئێشکگری دادپەروەری ئەنجام دەدەن.
چالاکییەکە تا ئێوارە بەردەوام دەبێت.