کۆماو: بە خاوەنداری لە شەهیدان لێپرسینەوە لە بکوژان بکەن
بەڕێوەبەری کۆماو شەهیدانی دووەم کۆمەڵکوژی پاریسی بەبیر هێنایەوە و داوای لە هەموان کرد بۆ لێپرسینەوە لە بکوژان، بەشداری کارا و بەرچاویان لە چالاکی و خۆپیشاندانەکاندا هەبێت.
بەڕێوەبەری کۆماو شەهیدانی دووەم کۆمەڵکوژی پاریسی بەبیر هێنایەوە و داوای لە هەموان کرد بۆ لێپرسینەوە لە بکوژان، بەشداری کارا و بەرچاویان لە چالاکی و خۆپیشاندانەکاندا هەبێت.
کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان و بێسەروشوێنکراوان (کۆماو) بە بۆنەی ساڵیادی دووەم کۆمەڵکوژی پاریس بە ناونیشانی خاوەنداری لە سەهیدان بکەن، لێپرسینەوە لە بکوژان بکەن" راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:
"ئەمڕۆ ساڵیادی دووەم کۆمەڵکوژی پاریسە. لەو هێرشەدا لە پێشەنگانی بزوتنەوەی ئازادی ژنانی کورد ئەڤین گۆیی، هونەرمەند میر پەروەر و وڵاتپارێزی عەبدولرەحمان کزل شەهید کران.
٣١ رۆژ دواتر واتە ٩ی کانونی دووەم ١١یەمین ساڵیادی یەکەم کۆميڵکوژییە کە هەر لە شاری پاریس ئەنجامدرا. لەو هێرشەدا یەک لە پێشەنگانی پەکەکە سەکینە جانسز، نوێنەری کەنەکە فیدان دۆغان و ئەندامی بزوتنەوەی گەنجان لەیلا شایلەمەز شەهید کران.
هەردوو هێرشەکە لەلایەن دەزگای ناوەندیی هەواڵگری دەوڵەتی تورک (میت) ئەنجامدران. بۆ ئەوەی رێگریی لە هێرشی بەم جۆرەی دەوڵەتی تورکی فاشیست بکرێت دەبێت لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت و هەمووان بە شێوەیەکی بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن.
لەم چوارچێوەد کەجەدەکە-ئە، تەژەکە-ئە و زۆرینەی بزوتنەوەکانی گەلی کوردستان لە ٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣دا لە پاریس چالاکیەکی ناوەندی ساز دەکەن. هەروەها لە زۆر ناوەندی ئەوروپا، کەنەدا و ئوستراڵیاش چالاکی ساز دەکرێن.
بۆ بەشداربوون لە چالاکیەکەی ٢٣ی کانونی یەکەم و ٦ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤ بانگەواز رادەگەیەندرێت.
ئێمە وەک کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان و زیانلێکەوتووان و بێسەروشوێنکراوان (کۆماو) داوا ل هەموو بنەماڵەی شەهیدان، وڵاتپارێزانی کوردستان و دۆستانی گەلی کوردستان دەکەین کە بە شێوەیەکی بەهێز بەشداری لە هەموو چالاکی و خۆپیشاندانەکان بکەن.
ئێمە چەندە بە شێوەیەکی بەهێز و بەرفراوان بەرامبەر بەو هێرشانە بوەستینەوە، ئێمە بەهەمان شوە زووتر دەتوانین ئەو هێرشانە بوەستێنین. تەنیا بەو جۆرە و بەو شێوازە ئێمە دەتوانین خاوەنداری لە شەهیدان، دۆزی ئازادیی گەلی کوردستان و مرۆڤایەتی جیهان بکەین، کە لێپێچینەوە لە قڕکەرانو هاوپەیمانانیان بکەین".
هـ . ب